ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: له‌پڕؤژه‌ بودجه‌ی 2019 نەرمیه‌کی ھەست پیکراو ھەیە سەبارەت بەموچەی فەرمانبەران و پیشمەرگە

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

ستانده‌ر

ئەحمەدی حاجی ڕەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لەنوسینێکیدا کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بە بەرەوپێشچونەکانی پڕۆژە بودجەی عێراق بۆ سالی ٢٠١٩ کردووە، و نوسیویه‌تی كه‌ نه‌رمییه‌كی ھەست پیکراو ھەیە سەبارەت بەموچەی فەرمانبەران و پیشمەرگە، باسی لەوەشكردووه‌ کە موچە لەلای ئەوان خاڵی سورەو دەبیت بدرێت.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید باسی لەوەشکردووە کە پرۆژە یاساکە لەرووی تیکستەوە تەواو بوە تەنھا خاڵە ناکۆکەکان ماون سبەی موناقەشەی دەکەین لە ناویاندا موچەی ھەرێم.

ھەروەھا دەڵێـت له‌ پڕؤژه‌كه‌دا توانراوە دەقێکی تایبەت بەگەنمی جوتیاران دابنرێت بەو پێیە وەزارەتی دارایی پارەی (۲٠۱٤_۲٠۱٥_۲٠۱٦) تەرخان بکات بۆ ئەوەی شایستەکانی جوتیارانی پیبدریت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.