شۆڕش حاجی باس نوێترین زانیاری لە پارەی گفتوگۆی پارتی و گۆڕان لەبارەی حکومەت ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 192 جار بینراوە

ستاندەر

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت لە کۆبونەوەی ڕۆژی سێ شەممە بۆیەکەمجار باس لە دابەشکردنی پۆست کراوە.

شۆڕش حاجی لە میانی پێشکەشکردنی بابەتێک لە سمیناری هەفتانەی دەزگای ستاندەر لە هەولێر وتیشی ئێمە ئەگەر بەشداری حکومەت بکەین ڕازی نابین وەک کابینەی پێشوو کارنامەی حکومەت یەک لاپەڕەی ئینشائی بێت و تێیدا نەبێت کە حکومەت لە ماوەی چوار ساڵ بەرنامەی جی دەبێت.

وتیشی ئەو دەنگۆیانەشی باس لە دابەشکردن و یەکلابونەوەی پۆستەکان دەکەن لەناو گۆڕان بۆ چەند کەسێک ڕاست نیە و بۆیەکەمجار لە دانیشتنی سێ شەممە باس لە دابەشکاری پۆستەکان کراوە و یەکلانەبۆتەوە هێشتا چی وەردەگرین.

شۆڕش حاجی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەزمونمان لە بەشداری کردنی کابینەی پێشوو وەرگرتووە و ئەوجارە بۆ هەر پۆستێک سێ ناو پێشکەشی جڤات دەکەین لەو کەسانەی سی ڤی یان وەردەگیرێت بۆ ئەوەی بڕیار لە کەسێکیان بدرێت.

سمیناری هەفتانەی دەزگای ستاندەر لە هەولێر هەفتانە بە ئامادەبونی کەسایەتیە سیاسی و ڕۆشنبیرییەکان لەبارەی پرسە هەنوکەییەکان بەڕێوەدەچێت.

Image may contain: one or more people, people sitting and indoor

Image may contain: 3 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: 10 people, people sitting and indoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.