بێدەنگی ئەوروپا جگە مانگرتنی ناکۆتا چ ڕێیەکی تری بۆ نەھێشتینەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 261 جار بینراوە

کاردۆ بۆکانی

ئەنجامدانی مانگرتن چالاکیەکی نافەرمانی مەدەنیە لە دژی ناعەدالەتی، ستەم و زۆرداری. چالاکیەکی سادەیە. بۆ داواکانی پێویستی بە کەرەستە و سەفەربەری نیە. ھەموو کەسێک دەتوانێ ئەنجامی بدات بێ ئەوەی کە پێویستی بە سەرچاوەیەکی ئەوتۆ ھەبێت. لە ھەمان کات دا کارێکی پڕمەترسیە کە پێویستی بە ھێزی ئیرادە، پێداگری و دۆزێکیڕەوایە کە مرۆڤ ئامادەیە لە پێناوی دا بمرێت.

وەک گروپێکی پێکھاتوو لە ١٥ کەسلە ئاکادیمیی، رۆژنامەوانو پەرلەمانتار لە ١٧ ی دیسەمبەری ٢٠١٨ ەوە لە ستراسبۆرگ دەستمان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. ئامانجی ئەم چالاکیە بۆ ھەڵگرتنی ئەو گۆشەگیریە نامرۆییە بەردەوامەیە کە دەوڵەتی تورک بەسەرڕێبەری گەلیکورد عەبدوڵا ئۆجالان دا سەپاندوویەتی.

لە ساڵی ١٩٩٩ ەوە ئۆجالان لە زیندانێکی تاکەکەسی ئیمرالی زیندانی کراوە، ئەو زیندانییەکی سیاسی ئاسایی نیە. یەکەمو لە ھەمووی گرنگتر ئەوئاکتۆرێکی سیاسیە کە لە لایەن ملیۆنان کوردەوە وەکڕێبەرێکیڕەوای خۆیانی دەبینن کە ھەموو ژیانی تەرخان کردووە بۆڕزگاری گەلەکەی لە داگیرکەرانی دڕندەیڕژێمەکانی تورکیا، ئێران، سوریا و عێراق. دووەم ئەو تیۆریسیانێکی سیاسیە کە بەشداریەکی ھەمەلایەنەی ھەیە لە مەسەلە فەلسەفیەکانبۆ وەرچەرخانی دەوڵەت و گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی. فەلسەفەی سیاسی ئەو بوو کە شێوەی بەو پێشکەوتنانە داوە لەڕۆژئاڤاکە لەسەربنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، فرەکەلتوریو فێمینیستیەو بۆتە مایەی پەسەندی کۆمەڵگە پێشکەوتنخوازەکانی جیھان. سێیەمین، زیاترین دەنگی بیستراوە لە تورکیا لە پێناوی ئاشتی دا. لە ساڵی ١٩٩٣ ەوە مشتومڕی لەسەر ئاشتیو چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە تورکیا کردووە. پەکەکە بە رێبەری ئەو، ھەشت جار ئاگربەستییەکلایەنەیڕاگەیاندووەو دوو جار ھێزەکانی گەریلای بۆ دەرەوەی سنوور کشاندووەتەوەبۆ باکوری عێراقلە پێناوی ئاشتیدا. بێدەنگکردنی کەسایەتیەکی سیاسی وەک ئۆجالان بێدەنگکردنی تاکە دەنگێکەلە تورکیا کە دەتوانێ ئاشتی بەرقەرار بکات.

لە ڕووی بابەتیەوە، ئەوڕێبازە سەربازییەی تورکیا بە بەردەوامی گرتوویەبەر لە دەیەکانیڕابردوو سەلماندوویەتی کە رێبازێکی بەفیڕۆچووە. ئەگەر تورکیا بیتوانیایە کە پرسی کورد بە رێی سەربازییەکلابکاتەوە دەکرا لە ساڵانی ٨٠ کان ئەو رێبازە سەرکەوتووبێت، تەنانەت بەر لەوەش نەک ئێستا.

بەو ئیلھامەی کە فەلسەفەی ئۆجالانو ئەو رێکخراوەییەی کە لە چوارچێوەی رێبەرایەتیەکەی ئەودا، پەکەکە و گەلی کورد گەیشتۆتە ھێز و کاریگەریەکی ئەوتۆ کە دەولەتی تورک بە ھیچ شێوەیەک توانای لە ناوبردنی نیە. بزوتنەوەی کورد بەو فەلسەفە پێشکەوتنخوازو خۆخۆبەڕێوەبەرییە خۆی گەیاندۆتە گەلانێکی خاوەن پاشخان و بۆچوونی جیاواز و ئاستی ھاوپەیمانیی لە ھەرچوارلای جیھان. ئەنجامدانی ئەم مانگرتنە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، ئاستی ناوازەیئەو بزوتنەوەیە نیشان دەدات لە نێو کۆمەڵگەی کورددا.

یەکەمجار مانگرتنی ناکۆتا لە ٧ نۆڤەمبەری ٢٠١٨ ەوە لە لایەن پەرلەمانتاری کورد لەیلا گویڤەنەوە لە زیندانی تورکیا دەستی پێکرد. لە ماوەیەکی کورت دا بە زیندانەکانی تر و ھەموو بەشەکانی کوردستان و ئەوروپادا بڵاوبوویەوە. داوای مانگران بەوانەی ئێمەوەشەوە لێرە لە ستراسبۆرگ ھەمان شتە. زۆر سادە و کردەییە. لە ڕاستیدا مایەی شەرمەزارییە بۆ دونیای مۆدێرن کە دەست بدەیتە چالاکیەکی وەھا ئەوپەڕگیری بۆ جێبەجێبوونی سادەترین داخوازی. لە ھەمان کات دا ئاماژەیە بە قەیرانی دیموکراسی و لەدەستچوونی بەھاکانی مرۆڤ لە دونیای ئەمرۆی ڕۆژئاوادا.

لەوانەیە یەکێک بپرسێت بۆ ژیانی خۆت دەخەیتە بەر مەترسیەوە بۆ داوایەکی ئەوەندە سادە؟ وەڵامەکە سادە و ڕاستەوخۆ لە ڕووە: بێدەنگی و فەرامۆشی ئەوروپا لە ئاست پرسی کورد بە گشتی و دۆزی ئۆجالان بە تایبەتی چ ئەلتەرناتیڤێکی نەھێشتۆتەوە. ئەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بێچارەیی ئەوروپا ھەیە، فەشەلی دەزگاکانی ئەوروپا، دەزگایەکی وەک سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپایە، لە ھەستان بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

دەزگاکانی ئەوروپا لە قۆناغی ڕابردوودا رۆڵی زۆر بونیادنەریان بینیوە بۆ چارەسەرکردنی ململانێیە ئەتنیکیەکان لە ھەموو دونیا. بۆ نمونە یەکێتی ئەوروپا کاری زۆری کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئێرلەندای باکور. بێ ھاوکاری یەکێتی ئەوروپا ئەو پرسە مەحاڵ بوو چارەسەر بکرێت. جگە لەوە، ڕێکخراوی ئاسایش و ھاوکاری OSCEبەشداری کرد لە چارەسەرکردنی پرسی ناگۆرنۆ-قەرەباغ و ململانێیەکییەکانیبەڵکان. بەڵام کاتێ دێتە سەر پرسی کورد بە کراوەیی پشتگیری توندوتیژی تورکیا دەکەن لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیا نکوڵی لە ناسنامە و کەلتوری کورد دەکات و لەناوی دەبات. باشترین نمونەی ئەو ھاوڕاییە شومەی لەگەڵ تورکیا، تاوانبارنیشاندانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستانە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە. لەگەڵئەوەیکەلەلایەندادگایباڵایبەلجیکا و دیوانیدادیئەوروپاوەڕەتکراوەیەوە،بەڵام یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە لە ھێشتنەوەی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەکاندا. ئەوە بە ڕاشکاوی ھانی دەوڵەتی تورکیای داوە کە بەردەوام بێت لە ڕێبازی سەربازییانە لەبەرامبەر بە کورد و رێبەرەکەی عەبدولا ئۆجالان.

لە دۆخێکی وادا، لەگەڵ ئەوەی کە داوامان لەیەکێتی ئەروپا نەکردووە کە رێز لە سەروەرییاسا و ئەوڕێسایانە بگرێت کە لە دەزگایاساییەکانی ئەوروپادا داڕژراوە، بۆ لابردنی پەکەکە لەولیستەیە، کەیەکێتی ئەوروپا پێی وایە داوایەکی عەمەلی نیە و سەختە، داواکەی ئێمەسادەیە،ئەویش ھەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان و ڕێدان بە خێزان و پارێزەرانی کە بیبینن.

تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان بە دلنیاییەوە درێژە بە مانگرتنەکەمان دەدەین. تا دوایین سات داکۆکی لەوە دەکەین، مردن پاساوێک نیە کە لە داواکەمان دوورمان بخاتەوە. ئێمەلەدونیایەکدادەژیندەرکبەوەدەکەینکە خۆبەرپرسیار ببینین. ھێزی ئەوەمان ھەیە بڕیار بدەین کە ئەم جیھانە چۆنە. پاشەکشە لە دیموکراسی بۆ ئێمە مایەی پەسەند نیە، ئێمە بە سادەیی ھێلێک ناکێشین بەڵام بێدەنگیو فەرامۆشینامرۆییانەڕەتدەکەینەوە.

بە پێویستی دەزانم بڵێم، ھەر زیانێکی گیانی بەرپرسیارێتیەکەی لە ئەستۆی سی پی تیو ئەنجومەنی ئەوروپایە بەتایبەتی و دەزگاکانی ئەوروپایە بە شێوەیەکی گشتی… بە دلنیایەوە دەبێتە پەڵەیەکیڕەش بە نێوچەوانی دیموکراسیەتیڕۆژئاوایی و ئەنجامی مەترسیداریدەبێتلەسەرئەوروپالەکاتێکداکەژمارەیەکیزۆرکورد و تورک لەموڵاتانە دەژین. بۆڕێگرتن لەوە ھیوادارین کە دەزگاکانی ئەوروپا بەرپرسیارێتیەکانی بەجێبێنێت بۆ رزگارکردنی ئەو گیانانە لە سەر خاکەکەیو گوێ لە بانگەوازی ھاوڵاتیانی بگرێت و ئەرکەکانی لە ئاست مافی مرۆڤ و ھەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان پێک بێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.