ئەردوگان داوای زیندوکردنەوەی رێکەوتنێک لەبەشار ئەسەد دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 322 جار بینراوە

ستاندەر

لە میانەی وتارێکیدا ئەمرۆپێنجەشەم لەئەنقەرە “رەجەب تەیب ئەردوگان” داوای لەسوریا کرد رێکەوتنامەی ئەدەنە زیندووبکاتەوە کە لەساڵی ١٩٩٨ لەنێوان تورکیا و سوریادا ئەنجامدراوە بۆ لەناوبردنی پەکەکە لەسوریا و لوبنان و تورکیا، بەپێی ئەو رێکەوتنامەیە تورکیا بۆی هەیە ٥ کیلۆمەتر بچێتە ناو خاکی سوریاو و رێوشوێنی ئاسایشی پێ ویست بگرێتە بەر بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی.

ئەم وتانەی ئەردوگان دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی روسیا” ڤلادمێر پۆتن” لەداڤۆس رایگەیاندبوو: پێ ویستە سوپای سوریا بگەرێتەوە رۆژهەڵاتی روباری فرات و ئەم ناوچانە بگەرێنەوە ژێر دەسەڵاتی حوکمەتی سوریا.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەردوگان هەموو رێگایەک دەگرێتە بەر بۆ روبەروبوونەوەی پەکەکە و دۆزی کورد لەهەر شوێنێک کە هەبێت، چونکە پێشتر سەرۆکی تورکیا دژایەتی تەواوی بەشار ئەسەدی دەکرد و کەچی ئێستا داوای رێکەوتنی لێ دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.