یەکگرتوو خۆی لە هەڵوێستێکی رێبوار تاڵەبانی بێبەری دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە

ستاندەر

کێشەی دانانی پارێزگاری کەرکوک تاکو ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتی یەکلانەبۆتەوە، لەلای خۆیەوە پێشتر رێبوار تاڵەبانی کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە و لە دوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە هەولێر دەژی رایگەیاندبوو پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەگوێرەی بەرکەوتەی هەلبژاردن پشتکی پارتییە.

لەبەرامبەردا سەرچاوەیەک لە یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند ئەو لێدوانەی ناوبراو نارەزایی ناوخۆیی یەکگرتووی لێکەوتۆتەوە و لە لێداوانێکیشدا خەلیل ئیبراهیم وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند ئەو بۆچونەی رێبوار تالەبانی گوزارشت لە هەلوێستی یەکگرتوو ناکات و هەڵوێستی تاکە کەسی خۆیەتی.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.