ستاندەر: ئەرسەلان ئەنوەر
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئەردۆغان لە داخی بەهێزبوونی پێگەی كوردانی ڕۆژئاوا لە ژێر ناوی ” هێزەكانی سوریای دیموكرات ” داوای لە بەشار ئەسەد كرد ڕێككەوتنی ئەدەنەی نێوان توركیا – سوریا زیندووبكەنەوە، كە ڕێككەوتنەكە لە ساڵی 1998 مۆركراوە بۆ كۆتایی هێنان بە ” پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە ” بووە لە خاكی سوریا و لوبنان، بەشار ئەسەد لە وەڵامی داوای ئەردۆغان مەرج بۆ ئەردۆغان دادەنێت و پێی دەڵێت ئەگەر دەتەوێت ڕێككەوتنەكە زیندوو بكرێتەوە سەربازەكانت لە خاكی سوریا بكێشەوە و پاڵپشتی هێزە چەكدارییە ئۆپۆزسیۆنە نەیارەكانی حكومەتی سوریا مەكە، ئەو هەوڵانەی ئەردۆغان ئەوە دەسەلمێنێت ئەردۆغان و ئاكەپە لە پێناو بێهێزكردنی گەلی كورد ئامادەن سازش بۆ هەموو ووڵاتێك و هەموو كەسێك بكەن..