پارتی بۆچی دەیەوێت گۆڕان بەژداربێت لەکابینەی نۆدا؟

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

پشتیوان جەمال

لەدوای ھەڵبژاردنی ۳۰/۹/۲۰۱۸پارتی وەک براوەی یەکەم گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕاندا دەکات بۆپێکھێنانی حکومەت، لەگەڵ ئەوەی بەھۆی ھەڵکشانی کورسییەکانی غرورییەتێک گرتوویەتی جگەلە ھەرێمی کوردستان ھەڕەشە لەبەغداش دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی ئیمتیازاتی زیاتر بۆحیزبەکەی خۆی و بێبەش کردنی لایەنە کوردییەکانی تر، ئەوەی جێگای سەرنجە لەم حزبەدا مجامەلەیەکی زیاد لە پێویستی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات، زیاد لەقەبارەی کورسییەکانی گەورەی کردون و مەبەستییەتی بیان کات بەشەریکی ڕاستەقینەی کابینەی نۆ، دەکرێت بپرسین لەکاتێکدا بزوتنەوەی گۆڕان ھەرلەگەڕی یەکەمی سەردانی کردنی پارتی بولای، مەیلی بەژداری کردنی لەکابینەی نوێدا پیشانداوە، پارتیش تاڕەیەکی زۆر ڕازییە بە مەرجەکانی ئەم بزوتنەوەیە، دەکرێت بڵێین ئەومکوڕەییەی پارتی چییە بۆ بەبژداریکرنی گۆڕان؟ خوێندوە بۆئەم سیاسەتەی پارتی کارێکی ئەستەم نییە، پارتی بەچەند مەبەستێک بەم جۆرە سیاسەت دەکات یەکەم: پارتی بەو گەورەکردنەی قەبارەی گۆڕان دەیەوێت بەیەکێتی بڵێت: ئەگەر تۆ کێشە بۆ کابینەی نوێ دروست بکەیت ئەوە من بەدیلی تۆدروست دەکەم، دووەم بەگەورەکردنی قەبارەی گۆڕان ڕاستەوخۆ پوازێک دەخاتە نێوان یەکێتی وگۆڕان توشی تەشەنوجی سیاسیان دەکات لەم دەڤەرەدا، وەباسی دووجێگری بۆ سەرۆکی حکومەت دیسانەوە دەیەوێت بەلاوازی ئەم دوو حیزبە پیشانبدات، لەوانە گرنگتر بۆ پارتی بەتایبەت بۆخودی مەسعورد بەرزانی کەباوکی سەرۆک حکومەتی داھاتووە، سەرکەوتن و تەندروست بوونی چوارساڵی داھاتوی ئەم کابینەیە، بۆیە نایانەوێت بزوتنەوەی گۆڕان کە تا ئێستا ئۆپۆزیسیۆنێکی کارایە لەدەرەوەی ئەم حکومەتە بێت و بەباش وخراپی حکومەت بڵێت خراپ و خەڵک ھان بدات بۆ خۆپیشاندان و دەزگا ئیعلامییەکەی دژایەتی حکومەت بکات، ئەوەی کە گۆڕانیش ئومێدی لەسەرھەڵچنیوە بۆبەژداریکردن لەکابینەی داھاتوو پیشاندانی ئەم ھەموو مڕونەت نواندنەی پارتییە بۆ گۆڕان و ڕازی بوونە بەمەرجەکانی، لەکاتێکدا ئەومەرجانەی کە گۆڕان پێشکەشی کردون، لەکابینەی ڕابردووشدا ھەمان ئەوداواکاریانەی بووە: زوو پێک ھێنانی حکومەت، چاکسازی لەحکومەت، نەمانی پاشەکەوت، ئەوە مەرجی ھەموو حیزبەکانەو بە پارتی خۆشییەوە ئەگەر کاری پێبکات، بەڵام ئەوەی بۆگ ۆڕان گرنگە واقیع بخوێنێتەوەو نەھێڵێت تەڵەکەی پارتی بەپای دا بتەقێتەوە، ڕابردووی لەبەرچاوبێت، ئەگەر گۆڕان بکەوێتە دوای ئەم سەرەداوەی کە ئاراستەیەکی ناو بزتنەوەکەیان جەمسەرەکەی گرتووەو بەدوای چونە ناو دەسەڵاتدا ڕایان دەکێشێت، تەنھا لەپێناوی بەرژەوەندی شەخسی خۆیان و وەرگرتنی پۆستی زیاتر ھەوڵ دەدەن، ئەوا بزوتنەوەکەیان توشی سزادانێکی جەماوەری تر دەکەنەوە، وە ڕوونیشە پارتی ئەوشینەی بۆ ئەوانی دەکات، تەنھا فشارە بەرامبەر یەکێتی و دەیەوێت یەکێتی بەبەشێکی کەمتر لەوەی دەیەوێت بەژداری حکومەت بکات، وە ئەم بەیەک پاکێجییەی وەزیری دادی بەغداو پاریزگاری کەرکوک و، پێکھنای حکومەتی ھەرێمی پێ ھەڵوەشێنێتەوە کە یەکێتی کردونی بەمەرجی دانیشتن، ئەگەر مەبەستەکە ئەوە نەبێت لەکابینەی ھشت دا، بزوتنەوەی گۆڕان بە۲٤ کورسی پەرلەمانی و ٤وەزیر بەژداری حکومەت بوو، سەرۆکی پەرلەمانی ھەبوو، کەچی پارتی بەیەک تەلەفۆن وەزیرەکانی ناردەوە سەرۆکەکەشی لەبازەگەی پردێ نەی ھێشت بێتەوە ھەولێر، شکۆی پەرلەمانی شکاند کە بزوتنەوەی گۆڕان سەرۆکایەتی دەکرد، ھیچ مەنتیقی تێدانییە ئەمجارە زەمان ھەبێت تاکو پارتی لەسادەترین ھەنجەت نەگەڕێت و ئاودیوی دێگەڵەیان نەکاتەوە، بەڵام وەک دەبینین ئەو ئاڕاستەی ناو گۆڕان کەبڕیار بەدەستن بەھەر نرخێک بێت دەیانەوێت بەشداربن لەوحکومەتە، وەک ئەوپیاوەی کەھەمو بەیانییەک قاپێک ماستی دەخستە ناوبەحر، کاتێک لێیان دەپرسی بۆچی وادەکەیت؟ دەیگوت دەمەوێت، دۆ دروست بکەم، کاتێک دەیانپرسی لەم بەحرە بەقاپێک ماست دۆ چۆن دروست دەبێت، لەوەڵمدا دەیگوت ئەگەر دروستیش بێت، دۆ یەک دروست دەبێت ئەمان دۆ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.