وەزارەتی دەرەوەی عێراق؛ بانگهێشتی باڵوێزی تورکیا دەکا لەسەر روداوەکەی شیلادزێ

لەلایەن ستاندار Posted on 281 جار بینراوە 0 سەرنج
7B5D3DF4-228D-4C97-B50F-99B77B93CD33

ستاندەر

سەرلەبەیانی ئەمرۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی لەسەر روداوەکەی دوێنێی شیلادزێ بلاوکردەوە، لەراگەیەندراوەکەدا بەتوندی ئیدانەی تەقەکردنی هێزەکانی تورکیا دەکات لەخەڵکی سڤیل، وەزارەتی دەرەوە راشیگەیاندووە لەسەر ئەم روداوە باڵوێزی تورکیا بانگهێشت دەکەن نیگەرانی عێرقی پێرادەگەیەنن، چونکەی ئەم کارەی رویداوە بێ رێزی کردنە بەسەروەری و ئاسایشی عێراقەوە.

ئەوەی جێگەی باسە پێشتر حوکمەتی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر روداوەکە بلاوکردبوویەوە و خۆپیشاندەرانی بەگێرە شێوێن ناوزەند کردبوو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *