پەرەسەندنی مێژویی کێشەی کورد و دۆخی ئێستای

لەلایەن ستاندار Posted on 461 جار بینراوە

كمال محمد

کوردێتی یان کورد بوون واقیعێک نییە کە لە مێژوودا بەردەوام بە جێگری وەستابێت بەڵکو کوردستان وەک نیشتمان و کوردیش وەک کۆمەڵگا بەدەست کوشندەترین ئازارەوە ئەناڵێنێت ھەرکات لەپێناوی شەری گەلی درێژ خایەن و پشتگیری دیبلۆماسی و نەتەوەییبون ھەنگاوێگ لە کات و شوێنی گونجاوی خۆیدا ھاویشتبێت کە مافی ھەر نەتەوەیە بەرگری لە خۆی بکات وەک بوون .

بەدرێژایی مێژوو ھێرش و پەلامارە راستەوخۆو ناراستەوخۆکانی ھێزەکانی دوژمنانی کورد بۆسەر پارچەکانی کوردستان بەردەوامی ھەیە ،بەڵام ئەوەی جێگای مەترسییە داخستنی ھەمو دەرگاکانی خۆگوزارشتکردنی کوردستانە لەروی جوگرافی و تەنانەت خۆبەرێوەبەریشەوە بۆئەوەی بە ھیچ شێوەیەک دەرفەتی سەلماندنی بوون و ژیانی ئازاد بۆ کوردان لەئارادا نەبێت .

بەرلەھەمو شتێکی سەرەتای کێشەکانی کورد بۆ دابەشکردنی ئەگەرێتەوە بەسەر چوار وڵاتدا لە دەرەنجامی حساب و لێکدانەوەکانی ھەژمونگەرایی وڵاتاندا و لە ئاکامی ئەو پارچە بونەشەوە ئەگەری پێکھاتنی دەوڵەتێک لە کوردستان زەبرێکی گەورەی بەرکەوت و لەناوەرۆکدا ئامانجی وڵاتان تەواوکردنی دامەزراندن و جێگیرکردنی ھەژمونگەرایی دەسەڵاتی سیاسی و سەرمایەدارییان بوو لەخۆرھەڵاتی ناوەراستدا !

پێگەو دەسەڵاتی وڵاتانی دراوسێ لەم رۆکەی ھەرێمی کوردستان و دەستخستنە ناو سیستەمی سیاسی و چۆنێتی بەرێوەبەری ھەرێم بەکورتی حەقیقەتی لاوازبون و مەحکومی ژێرکەوتنی کوردستان دێت ،کاتێک لەروانگەی حەقیقەتەوە ھەڵسەنگێنرێت دۆخی ئێستای دەرک پێکراوی راستییەو راستی بێ حەقیقەتیش راستییەکی خەوتوە ،راستی خەوتوش کێشەی نییە کە سیاسییەکانن !

سنورەکانی ھەرێمی باشوری کوردستان بونەتە ماڵخۆی ئەم جۆرە کردارانەی بەزاندنی سنور و ھێرشکردن بۆسەر خاکی ھەرێم لەلایەن وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت تورکیاو ئێرانەوە بە بێ ئەوەی ھیچ جۆرە فشار و نارەزایەتییەکی حکومەتی ھەرێمی بەدواوە بێت بۆ سنوردانان بۆ ھێرشەکان ،تەنانەت راستینەی باشوری کوردستانیش لەئاکامی ئەم پەلامارانەدا روبەروی دۆخێک بکرێتەوە کە لە توانایدایەئەنجامی خوازراو بەدەست دێنێت یان خوازیارە بەدەستی بھێنێت !

ئەمەی ئێستا لە شیلادزێ و دێرەلوک ئەگوزەرێ کە خۆی لە سوتانی بارەگاو بنکەکانی تورکیا ئەبینێتەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە جۆرێکە لە راستکردنەوەی ئەو سیستەمە سیاسی و حکومڕانییەی کە دەسەڵاتدارانی باشور چەندین ساڵە وەک ھێزێکی دۆگمایی پێڕەوی ئەکەن ،بەڵام دۆخی ھەنوکە جیاواز لەرابردو بەھۆی کێشمەکێشەکانیی ئەمریکاو بەرامبەرەکانی لەناوچەکەو بەتایبەت تورکیا لەروی سیاسی و ئابورییەوە کاریگەری راستەوخۆی ئەبێت کاتێک رێکەوتنەکانی ھێزە کوردییەکان گرێدراو بە بەغدا پێ ئەنێتە قۆناغێکی نوێوە بەسەرپەرشتی ئەمەریکا خۆی !

وەک ھۆکارێکی بنەڕەتی بەدرێژایی مێژوو تا رۆژگاری ئەمرۆ یەکنەگرتنی ھێزە کوردستانیەکان خۆیانە بەرامبەر بە بێگانە بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی فۆرمێلی و نەتەوەیی یەکگرتوو دەسەڵاتی خۆیان پێش بخەن و ھەوڵەکانیان بۆ خستنەرو چارەسەرکردنی کێشە لە مێژینەییەکانی کوردستانەوە بێت و نمونەی دەسەڵاتێکی ئەزمون بەخش و بەھادار پێشکەش بکەن ،ئەم بۆچونە سەردەمی میرنشینە کوردییەکان ئەگرێتەوە بە ھێزە کوردییەکانی ئێستاشەوە ،زۆر ئاشکرایە کە تەواوی ئەم فاکتەرانە تەنھا پێشکەوتنی نەتەوەیی و جوگرافیای نەتەوەیی نەدەشێواندبەڵکو ڕۆڵێکی سەرەکیان بینیوە خزمەتکردن بەپلانگێڕی و داگیرکارییەکانی دوژمنانی کورد .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.