بۆچاککردنی بارودۆخی کەرکوک هەوڵی چڕی ئەمریکیەکان بەردەوامە

لەلایەن ستاندار Posted on 290 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیایەکی عێراقی ئەمریکا لە رێگای باڵوێزخانەکەی لە بەغدا هەوڵی چڕی خۆی بۆ چارەسەری کێشەی کەرکوک دەستپێکردووە و، دەیەوێ پێشنیارەکە  کۆنەکەی دابەشکردنی دەسەڵات بەسەر پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگاکەکە زیندووبکاتەوە.

شوان داوی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران بە مدی پرێسی راگەیاندووە پێشنیارێک لە ئارادایە باکوری پارێزگای کەرکوک بە پێشمەرگە و باشوریش بە سوپا و ناوەندی پارێزگاکەش بە پۆلیسی لۆکاڵی بسپێردرێت.

لەلایەکی جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند هیچ بریارێک بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە لە ئێستا بۆ کەرکوک لە ئارادانیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.