زانیاری نوێ لەسەر هەڤدیتنی سەرۆکی ئەمەریکا و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراسی..

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

نیاز حامد

کەناڵی بەناو دەنگی میدیای(CNN) سەبارەت بە هەڤدیتنی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراسی ئیلهام ئەحمەد هەندێ زانیاری دیکەی لە میانی راپۆرتێکدا بە پێنووسی (Kylie Atwood) بڵاوکردۆتەوە، ئەمەی خوارەوە کورتیەکەیەتی .
ئیلهام ئەحمەد لە هۆتێکلی ترامپ لە واشنتۆن سەفەرمی جهین بوو لەگەڵ کۆنگرسمانەکان ، سەرۆکی ئەمەریکا لە ناکاو هاتە سەر مێزەکەی ئیلهام ئەحمەد و، پێی گوت: سڵاو.
لە کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماسی نائاساییدا ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ماوەی ١٠ دەقە(هەندێ سەرچاوەی دیکە دەلێن لە ١٥ خولەک زیاتر بووە}لەگەڵ ئیلهام ئەحمەدکەوتنە گفتو گۆ سەبارەت بە ئایندەی باکوری سوریا .
سەرۆکی ئەمەریکا ، ئیلهام ئەحمەدی دڵنیا کردەوە کە کوردان دەپارێزێت ، بەتایبەتی پاش ئەوەی ئیلهام ئەحمەد گوتی: لە حالەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا ، ئەردۆگان کۆمەڵکوژیی کوردانو گەلانی ناوچەکە دەکات ، ترامپ ، وەک (CNN) دەڵێت، بەڵێنی پێدا کە هەرگیز پێی ناکرێت و ئەوە روونادات.
ئیلهام ئەحمەد بە سەرۆک ترامپی گوت ، هەست بە دڵنیای دەکات ، لێ بەلێ پێویست بە گفتوگۆ و دانوستاندنی زۆر دەبێت بۆ ئەوەی بگەینە رێگا چارەیەک بۆ پرسی سوریا.
ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ بەشێک لە ئیدارەی ترامپ و کۆنگرێسمانەکان دانیشتوە و ، کێشەکان وچارەسەرییەکانی لەگەڵ ئەواندا خستۆتە بەرباس ولێکۆڵینەوە.
وەک (CNN) دەلێت ، پێشتریش بۆ هەمان مەبەست ، ئیلهام ئەحمەد سەردانی مۆسکۆی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، کۆنگرسی ئەمەریکا خەریکی دەرکردنی یاسایەکە کە تیێدا شێوازی پەیوەندی وهەژمونەکانی ئەمەریکا دیاری دەکات، ئەم یاسایە گرنگ بۆ سەرلەنوێ دیزاین کردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوین بە گوێرەی بەرژەوەندی ئەمەریکا، تا ئێرە بۆ ئەمەریکا ئاساییە و بەڵام وەک کۆنگرێسمان سیناتۆر جۆن کەنیدی لە بەیاننامەیەکیدا ئاسکرایکردووە ، کە بۆ ئەم یاساییە خالیکی گرنگی بۆ پاراستنی کوردانی سوریای زێدەکردووە ، بە جۆرێک وا دارێژراوە ئەم خاڵە کە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا هەبێت هێز بەکاربهێنێت ئەگەر کوردانی سوریا کە هاوپەیمانی ئەمەریکان تووشاری هێرش و پەلامار بن.
ئەم خاڵە گرنگە و گرنگییەکەشی لەوەدایە ، کە ناوی هێرشی هیچ دەوڵەتێکی نەهێناوە ، نە تورکیای ئەردۆگان ونە رژێمی سوریا ، کە پێموایە ئەم یاساییە پێگەی کورد بەهیز دەکات لە گفتوگۆ لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد و رۆڵی زێدەدەبێت لە ئایندەی سوریا بۆ چارەسەریی وشەکلی سیستەمی حوکمڕانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.