کۆبونەوەی پارتی لەگەڵ کۆمەڵ و دواتر شیوعی هەنگاوی نوێی پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە وەفدێکی پارتی لە هەولێر سەردانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بکەن، میدیای فەرمیی کۆمەڵ رایگەیاند کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە پەیوەندی نێوان هەردوو لایەن نەک پێکهێنانی حکومەت، جێی باسە چاوەرێ دەکرێت دواتر پارتی سەردانی هەریەک لە یەکگرتووی ئیسلامی و حیزبی شیوعی بکات، ئەوە لە کاتێکدایە ئەو دوو لایەنە پێشتر ئۆپۆزسیۆن بونی خۆیان راگەیاندووە بۆ ئەو خولە.

ئەو هەنگاوەی پارتی لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو مانگی رابردوو بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەت تەنها لەگەل یەکێتی و گۆڕان کۆبونەوەی ئەنجامداوە، بە فراوانکردنی کۆبونەوەکان چاودێران پێیان وایە پارتی دەیەوێ هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بێت و دەیەوێ زۆرترین لایەن بەشداری بکەن، نەک وەک ئەوەی دەگوترێ بەدوای بژاردەی حکومەتی سێ لایەنیەوە وەیە، لە کۆبونەوەکانی لەگەڵ پارتی، بزوتنەوەی گۆڕان داوای کردووە کە لە کابینەی نوێ پێویستە کۆمەڵی ئیسلامیش بەشداری کارای هەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.