کۆتا نەخشەی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم لە کوردستان ببینە

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

ستاندەر: سەلمان کۆچەری
بەپێی زانیاریەکان دوا وادەی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم بەپێی ئەو پاکێجەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئامادەی کردووە ٢٠ مانگی شووباتە و پارتی پۆستەکانی سەرۆکی حکومەت, سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی نەوتو وزە و وەزارەتی ناوخۆی بۆ خۆی یەکلایی کردۆتەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە و سکرتێری پەرلەمان و سێ وەزارەتی دیکە بۆ یەکێتی پێشنیار دەکات و ھاوکات دوو وەزارەتی خزمەتگوزاری و جێگری سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی پەرلەمان بۆ گۆران دەبێت و لە ئەگەری بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامیش وەزارەتێک و دەستەیەکی پێدەدرێت و لە پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان و سۆشیالیست وەزارەتێکیان پێدەدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.