مەسعود عەبدولخالق: دەرفەتێکی زۆر گەورە بۆ کوردستان ھاتۆتە پێش

لەلایەن ستاندار Posted on 480 جار بینراوە

مەسعود عەبدولخالق

لە ئێستا لە کۆنگریسی ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای (S.١)دەکریت بەناونیشانی (middle east act of 2019) لەلایەن سیناتۆر ماڕکۆ ڕۆبیۆ ئامادەکراوەو خویندنەوەی یەکەمی بۆکراوە -٥٠لاپەرەیە، ھاوشیوەی یاساکانی (بنەمای ترومان) و (بنەماکانی نیکسون)…بۆررۆژھەلاتی ناوەراست كە پێشتر دەرچوون، سیناتۆری لویزیانا ھەندێ گۆرانکاری تیدا کردوە بوار دەدات جیگەی کوردیشی تیدا بکریتەوە، کورد بگاتە ئاستی (دۆست)کەلەسەرووی (گرێبەست لەگەل کراو)  حیسابی بۆ دەکرێت کە ئەوەی دووەمیان هێزایی یاسایی کەمە، جۆن کەنەدی ئەندامێکی تری کۆنگرێس لە دانیشتنی تایبەت بەو پرسە داکۆکیەکی زۆر بەتوندی لەکورد کرد کەناوی ئەوانیشی تیدا بیت لە پاراستنیان وەک ئیسرائیل و ئوردەن و دۆستەکانی تریان، ئەوەش دەروازەیەکی گرنگی کردۆتەوە کە کورد خۆشی بچێتە مەیدان.

ئێستا بوار ماوە کاری لەسەر بکریت، بۆ ئەوەی کورد بەگوێرەی ئەو پرۆژە یاسایە وەک یەکێک لە دۆستانی کورد لەلایەن دامەزراوەکانی ئەمریکا پشتیوانی بکرێت، بەڵان زۆر بەداخەوە سەرکردایەتی کورد( بە دەسەلات وئۆپۆزیسۆنەوە) ئەوەی ھەستمان پێکردووە ئاگادارنین یان شارەزاییان نیە لە گرنگی ئەو پرسە، پرۆژەیەکی چارەنوسسازە پێویستە کاری لەسەر بکریت، باشترین ڕێگەش کە ئێستا کاری لەسەر بکرێت ئەوەیە ھەماھەنگیەکی زۆر بەخیرایی لەنێوان سەرکردایەتی ھەرێم و سەرۆک کۆمار بکریت بۆ گەیشتنی پەیامەکە بەخێرایی.

Image may contain: text

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.