لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو زۆرترین سەردانی دەزگای ستاندەر کراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 380 جار بینراوە

ستاندەر

لەبارەی بارودۆخی کوردستان وچارەنوسی لەو گۆرانکاریانە لەماوەی مانگی رابردوو کۆمەلێک دیدار و ئاڵوگۆری بۆچونی ئەنجامداوە.
لە ھەفتەی رابردوو لەسەردانیان بۆ دەزگای ستاندەر مامۆستا عەلی باپیر ئاڵوگۆری بۆچونی لەگەل ستاندەر ئەنجامدا سەبارەت بە مەترسیەکانی سەر ھەریم و چۆنیەتی دەستنیشانکردنی رێگا چارەکان کە خۆی لەیەکریزی وشارەزابوون لە سیاسەتی نویی جیھانی دەدۆزیتەوە، لە دیدارەکە مەسعود عەبدولخالق تێروانینی دەزگای ستاندەری بۆ ئەو قۆناغەی کوردستان خستە روو.
لەلایەکی تر ھەریم کمال ئاغا سەرۆکی لیستی یەکێتی لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئاستی ھەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەردانەکەی بۆ دەزگای ستاندەر باس وخواسی ووردی پەیوەندی ئیستای عیراق وکوردستان و ئەو ئاستەنگانەی ھاتونەنە رێ خستە روو ، لەبەرامبەردا بۆردی توێژینەوەی ستاندەر چەندین بۆچونی بۆ چارەسەری کێشە سیاسیەکان لەگەل عێراق خستە روو.

هاوکات شۆرش حاجی ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی بۆچونی دەزگای ستاندەر لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی ئاییندە سەردانی ستاندەری کردووە.
ھەر لەماوەی مانگی رابردوو کۆمەلێک مامۆستای ئایینی سەردانی دەزگای ستاندەریان کرد بە مەبەستی گفتۆگۆ لەبارەی پرۆژەی چاکسازی مەزن و ئاییندەی کوردستان، ھاوکات رۆژی شەممە بیگەردتالەبانی جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی سەردانی دەزگای ستاندەری کرد، لە دانیشتنەکە کۆمەلیک باسی ستراتیجی و کاری داھاتووی حکومەت و پەرلەمان کرا. لەماوەی رابووردووش دیدەنیەکی بەریزمحمدی حاجی محمود وکەسایەتیەکانی تر کرا.
لەلایەکی تر رۆژی دوو شەممە ناوەندی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر توێژینەوەیەکی لەبارەی کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم و دەرچەی چارەسەری بڵاوکردەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.