عێراق گۆڕەپانی ململانێیەکی نوێ لەنێوان ئەمریکاو ئێران دا

لەلایەن ستاندار Posted on 378 جار بینراوە

پشتیوان جەمال

لەدوای ڕوخانی ڕژیمی بەعس لەساڵی ۲۰۰۳ لەعیڕاق ،ھەریەک لەدەوڵەتەکانی ئەمریکا و ئێران ھەوڵیانداوە ، ھەژموونی خۆیان لەڕێگای وەکیلە کانیانەوە بسەپێنن ،ھەمیشە ھەوڵیانداوە لە ڕێگای حکومەت وپەرلەمانەکەیەوە زۆرترین مەرامەکانیان بپێکن ،ئێران لەڕێگای ئەو کارەکتەرە شیعە مەزھەبیانەی لەکاتی شەری عێراق ئێران ، لەلای خۆی داڵدەی دابوون و پەروەردەی کردبوون توانی لەسێکتەرە گرنگە کانی دەسەڵاتدا دایان بنێت ، ئەمریکاش وەک زل ھێزێک توانی کەم تازۆر بەشێک لەکارکتەرە شیعە میان ڕەوەکان بکاتە وەسیلەی جێبە جێکردنی خواستەکانی ،بەڵام ئەوەی وایکردکە ھەژموونی ئێران لە ئەمریکا زیاتر بێت ،ھەر زوو گروپە چەکدارییە شیعە مەزھبییە توندڕەوەکان پەرەیان پێدرا لە لایەن سەرکردە شیعەکانی سە ر بە ئێران ، وە لەدوای ھاتنی داعش بۆ عێراق لەساڵی ۲۰۱٤ سەرکردە شیعەکان توانیان ھەموو ئەم گروپانە لەژێر چەتری حەشدی شەعبی دا کۆ بکەنەوە و کرا بەسوپایەکی گەورە ی سەدو پەنجا ھەزار کەسی ،کە لە لایەن ئێران و کەسایەتییە شیعەکانی عێراق سەرپەریشتی دەکرێن ،ھەرچەندە ئەمریکا و ئێران یەک بڕیار بوون لەسەر ئەوەی کە شیعە حوکمداری عێراق بێت ، بەڵام لەناو شیعە دا کامە ڕەوتی شیعە بێت ،میان ڕەوەکانی نزیک لە ئەمریکا ، یان توند ڕەوە کانی نزیک لە ئێران ؟ ئامانجی ھەردو کیشان لەحکومدارکردنی شیعە لەعێڕاق ئەوە بوو کە خەلیجی عەرەبی حساب بۆھەردوو کیان بکات ، ئەوەی ئەم دوو بەرە یە وەک وە کیل دەیان کرد ،تیادا بەرەی ئێران سەرکەوتوو بو بەتایبەت لەدوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عیراق لەساڵی ۲۰۱۱ دەستی بەرەی ئێرانی زیاتر ئاوەڵاکرد لە دژایەتی کردنی بەرەی ئەمریکا ، بەجۆرێک تاساڵی ۲۰۱٨ و۲۰۱۹ ە لێدوانی بەرپرسانی ئێران بەجۆرێکە کەبەئاشکرا ھەڕەشە لەسیاسەتی ئەمریکا دەکەن لەعێڕاق ،تەنانە ت لەسەر دانێکی بۆ عێراق جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : ئەمریکا نابێت دەستێوەردانی ئێران و عێراق بکات قبوڵی ناکەین بەھەموو شێوەیەک دژی بێھێزکردن یاخود ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبین ، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی۷/۹/۲۰۱۸ ی بەێڕە وسوتاندنی سەفاڕەتی ئێران ،بەر پرسانی ئێران بەدەستی ئەمریکایان زانی و تۆمەتباریان کردن . لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی بەپرسانی حەشدی شەعبی بەزمانێکی ھەڕەشە ئامێز پەیام بە ئەمریکا دەدەن و پێیان وایە بەرەیەکی ئیسلامی شیعە دروست بووە و بە ھەموو شێوەیەک ھەژموونی ئەمریکا ڕەت دە کە نەوە و ،بەداگیر کارو توند ڕەوی دەزانن ، ئەم دەستوەردانەی ئێران ، ئەمریکای نیگەران کردووە بۆیە لەدوای بڕیارەکەی تڕەمپ بۆ کشانەوەی ھێزە کانیان لە سوریا ،بە بڕیارێک ئەم ھێزا نە ھێنرا نەوە عێراق و جێگیر کران وەک پەرچە کردارێک بەرامبەر بە ئێران ، کار دانەوەی دوای ئەوەش لەدواین سەردانی مایک پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق سەرۆک وەزیرانی لەوە ئاگادار کردۆتەوە کەئیسرائیل بەنیازە ھێرش بکاتە سەر ئەو گروپە چەکدارییانەی حەشدی شەعبی کەھاوکاری سەربازی ئێران دەگەیەنن بەسوریاو بەو ھۆیانە شەوە ئیسرائیل بەتەواوەتی نیگەران بووە ، لەبەرامبەردا عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ھۆشداری ئەوەی داوە کە ئەگەر ئیسرائیل ھێر شبکات ، ئەوامەترسی گەورە لە سەر ناوچەکە دروست دەبێت ، لە کابینەی عادل عبدالمھدی ئەمریکایە کان کاریان بۆ دورخستنەوەی دەستی ئیران لەعیڕاق کردوە کەئەمەش پڕۆسەیەکی ئاسان نیە لەبەردەم ئەمریکیەکان ، لە ھەنگاوی یەکەمیان ئەمرکیەکان سەر کەو توو بوون لە ھەلبژارد ندا و خۆپیشاندانی بەێڕە دژی ئیران لەڕابردوو دا ئەمریکا تیدا سەرکەوتوو بوو کە بە ئێرانی ووت شەقامی عیراقی لەلایەن گروپە شیعەمیان ڕەوەکان و بەشێکی نفوزی سونە بەئاماژەکانی ئێمە دە جوڵێن ، ئەوەی لە ئیستادا ئەمریکا بۆی گەڕاوەتەوە عیراق لە ژێر ناو نیشانی بنەبڕکردنی داعش ،تەنھا بیانو ێکەو بەڵکو بۆ تەێفیە کردنی حەشدی شەعبیەو کەم کردنەوەی ھەژمونی ئێرانە لە عێڕاق ،ئەمەش کارێکی ئاسان نابێت و عێراق دەکەوێتەوە دۆخێکی ھاوشێوەی سوریا ،لاسامح اللە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.