کۆبونەوەی ١٨ مانگ دوادەکەوێت

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

سەرتیپ جوھر

دوێنێ جارێکی دیکە پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێی فوئاد حوسێن-ەوە عادل عەبدولمەھدیان ئاگادارکردۆتەوە کە رازی نین وەزارەتی داد-ی عیراقی بدرێت بە کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەم ھەنگاوەی پارتی لەکاتێکدایە بڕیارە ١٨ ئەم مانگە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک ھەنگاوی یەکەم بۆ پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم بەڕێوەبچێت! ئەمەش گرێیەکی گەوەرەی دیکە دەبێت لە گفتوگۆکانی رێککەوتنی یەکێتی وپارتی.
ئەگەری سەرنەگرتنی کۆبونەوەی ١٨ی مانگ (پێموایە زەحمەتە سەربگرێت) پەیوەندی بەو رێککەوتنەوەیە کە بڕیارە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا بکرێت، یەکێتی پرۆژەی تایبەت بەخۆی ھەیەو بەڕەسمیی بەپارتی راگەیەنراوە، پرسی پارێزگاری کەرکوک پرسێکی لاوەکییە لەنێو پرۆژەکەی یەکێتیدا، ئەوەی دیکە پەیوەندی بە رادەستکردنی زانیاریی داھات و سامانی کوردستان و پرۆژەی دەستوری ھەرێمی کوردستان و رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی ھەرێم و سەرلەبەر ھەڵوەشاندنەوەو بنیاتنانەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ھەرێم و پرسی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکان و کۆمەڵێک پرسی دیکە کە دواتر رەنگە ئاشکرابکرێن.
شەفافکردنی نەوت و ئاگاداربون لە پارەو سامانی نەوت وسەرلەبەر ھەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و رێکخستنەوەی کۆمەڵێک پرسی و بابەتی دیکەی کە لەئێستادا پارتی دەیەوێت دوایانبخات بۆ کاتێکی دیکە. یەکێتیش سورە لەسەر ئەوەی بەر لە کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ دەستنیشانکردنی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی بوبێتەوەو ئەو پرسانەی دیکەش لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی کۆنکریتی ئیمزای لەسەربکرێت.
ئەوەی لەم دوو رۆژە لەلای ھەندێک رۆژنامەنوس و پەرلەمانتاری پارتی باسکراوە، تەواو دوورە لەراستی، پرسی دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان یەکێتی و پارتی تائێستا بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان نەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.