حکومەتی داهاتوی هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی گەورەترین قەیرانی دارایی دەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی عادل عبدالمهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم بڕی ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوتەکەی ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات، چاودێران پێیان وایە بەو هەنگاوە هەرێم ڕوبەڕوی قەیرانێکی سەختی دارایی دەبێتەوە، چونکە هەرێم بەهۆی ئەو قەرزانەی پێشتر لەسەری کەڵەکە بووە ناتوانێت نەوتەکەی ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر زانیاری ئەوە دەست ستاندەر کەوت کە مسعود بارزانی لەسەردانەکەی بۆ بەغدا داوای ئەوەی لە عادل عبدالمهدی کردبوو کە حکومەتی عێراق داوای نەوتی هەرێم نەکات، چونکە هەرێم بەو نەوتە قەرزەکانی دەداتەوەو ناتوانێت نەوتەکەی ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.