زانیاری تایبەت – گۆڕان وكۆمەلیش بەمەرج بەشداری كۆبونەوەی 18ی شوبات دەكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 403 جار بینراوە

ستاندەر: هەوالی شیكاری

بەپێی هەندی سەرچاوەی تایبەت گۆڕان وكۆمەلی ئیسلامیش دوودلن لە بەشداری كۆبونەوەكەی 18ی شوبات ،چونكە هیچ لایەكیان نەگەیشتونە ڕێكەوتن لەگەل (پ د ك) ،زۆر نزیكیش نین چونكە  پارتی زۆربەی پۆستە گرنگەكانی بۆخۆی قۆرخ كردوە ، ئەگەر بە ڕوونی ڕێكنەكەون لەسەر پۆست ولەسەر كارنامەی حكومەتیش ئەوا بەشداری ناكەن ، بەهەمان ئاڕستە یەكیتیش نەگەیشتۆتە ڕێكەوتن لەگەل پارتی بۆیە دووكۆبوونەوەی قوڕس لەپیشە یەكیان بەیانی گۆڕان وپارتی رۆژی هەینیش پارتی ویەكیتی ، بەڕای چاودیران ئەو جۆرە كۆبونەوە پەرتەوازەییە لەقازانجی خەلكی وچاكسازی نیە ،بەلكو كۆبونەوەی پینج قۆلی یان شەش قۆلی (بە نەوەی نویشەوە )  باشترە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.