ستاندەر خاڵێکی تر رێکەوتنەکەی نێوان پارتی و گۆران ئاشکرا دەکات کەپەیوەستە بەگیراوانی خۆپیشاندانەکانی بادینان

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ستاندەر

دوێنێ شەمە شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆران و پارتی دیموکراتی کوردستان لەمەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆران لەگردی زەرگەتە کۆبوونەوە، لەکۆبوونەوەکەداکە پێنج کاتژمێری خایاند هەردوولا رێکەوتنێکی سیاسیان واژۆکردووە لەسەر پێکهێنانی حوکمەت و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حوکمەت، بەپێی راگەیندراوێکیش رێکەوتنی نێوانیان لەچوار خاڵ راگەیاند، بەڵام بەبێ ئەوەی ئاماژە بەخاڵێکی سەرەکی رێکەوتنەکە بدرێت، کەبابەتی گیراوانی خۆپیشاندانەکانی بادینانە.

بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر وەڤدی باڵای بزوتنەوەی گۆران داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینانیان کردووە، لەبەرامبەر داواکە گۆرانیش فازڵ میرانی بەشێوەی زارەکی بەڵێنی ئازداکردنی گیراوەکانی بەبزوتنەوەی گۆران داوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر هێزەئەمنیەکانی دهۆک تاوەکو ئێستا دەستگیرکراوەکانیان ئازادنەکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.