لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا: ئمریکادەیەوێت دەوڵەتێکی نوێ لەناوخاکی سوریا دروست بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 311 جار بینراوە

ستاندەر

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بەمیدیاکانی راگەیاندووە: ئەمریکا لەهەوڵی دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێیە لەناو خاکی سوریا، لاڤرۆڤ ئاشکراشی کردووە: ئەمریکا دەیەوێت ئەم دەوڵەتە نوێ یە لەسنوری رۆژهەڵاتی روباری فرات دروست بکات، کە سنوری قەڵەمرەوی هێزە کوردییەکانە.

لاڤرۆڤ لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە تێچووی دروستکردنی ئەم دەوڵەتە دەخرێتە سەرئەستۆی ئەودەوڵەتانەی کە لەگەڵ ئەمریکادا هاوپەیمانیەتی بەهێزیان هەیە.

جێگای باسە ئەمە بۆجاری سێیەمە وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداری لەم چەشنەدەداتە ئەمریکا لەبارەی دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێ وە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.