ستاندەر
شاسوار عبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەوەڵامی کەسێک لەکۆمێنتدا نوسیویەتی: ئێمە منەتمان بەباوکی یەکێتی نیە، یەکێتی خۆی میوانێکی رەزاقورسە لەم شارەدا.
شاسوار عبدولواحید دەشڵێت: رۆژێک دێت کورەکانی تاڵەبانی هاوشێوەی مفەوەز شەماڵ لەبەر دەرکی سەرایە هەڵدەواسرێن!.
ئەم وتانەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کاردانەوەی بەدوای خۆیدا دروست کردووە و کادیرانی یەکێتیش وەڵامی توندیان داوەتەوە.