لەبارەی شێروان شێروانی گیراوانی تر پەرلەمانتارێکی بەریتانیا نامەیەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 257 جار بینراوە

ستاندەر- سەرچاوەکانی هەواڵ

ئا کلیود، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانی لە پارتی کرێکاران وە دۆستی دێرینی کورد، نامەیەکی پەلەی نارد بۆ هەردوو نێچر ڤان بارزانی وە قوباد تاڵەبانی دەربارەی گرتن و نەبوونی زانیاری لەسەر شیروان شیروانی و هاوڕێکانی لەنامەکەدا بەڕێز ئان کلیود دەڵێت: ” نامەیەت بۆ ئەنوسم بۆ دەربڕینی مەترسی” قلق” دەربارەی خۆپیشاندانە ناڕەزایەکان دژ بە جموجٶڵە سەربازیەکانی تورکیا لە کوردستانی عێراق وە بەتیابەت لە بنکە سەربازیەکەی ناوچەی شیڵادزێ کە لە ڕۆژی ٢٦ لانیوەری لەلایەن خەڵکی ناوچەکەدا روویدا، وە ڕووداوەکانی دوای خۆپیشاندانەکە، کە ڕیپۆرتەکان باسی کوشتنی دوو خۆپیشاندەران دەکات وە تا ئیستا گرتنی نزیکەی ٢٠ کەس، لە ناویان شیروان شیروانی کە بە گوێرەی سزای ژمارەی ١٥٦ ساڵی ١٩٦٩ تاوان کراوە کە سزاکەی حوکمی لەسێدارەدانە.

بێگومان، ناڕەحەتیەک و دڵتەنگیەکی زۆر هەیە لەناو کەس وکار خزمانی زیندانیەکان کەلەم ماوەیەدا نەیان توانیوە نەبیان بینن وە نە هەواڵیان بزانن. هەروەها بیستومە کە هەوڵی پارێزەرەکان لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابوردودا بۆ بینین ئەم زینانیانە ، ڕەتکراوەتەوە. بۆیە، جێێ خۆشحاڵیمە ئەگەر دڵنیام بکەیتەوە کە ڕاستەوخۆ و هەر ئیستا مۆڵەت بدرێت بە کەس و کارو پارێزەرانی گیراوەکان کە بیان بینن تا هەموو لایەک دڵنیا بن بە سەلامەتیان وە گیراوەکان گەر بەرنەبوون، ئەوا بە یاسایەکی مناسب دادگا بکرێن وە ماوە مۆڵەتی بدرێت بۆ دادگایەکی عادلانە.

وە بەشێوەیەکی گشتی جێێ خۆشحاڵیمە گەر پێم بڵێن کە حکومەتی هەریم چی دەکات دەرباەی ناڕەزایی و دڵتەنگی خەڵکی ناوچەکە بۆ جموجٶڵ وئۆپراسیۆنی سەربازی تورکی لەناوچەکەدا کە بۆتە کوشین کەسانێکی زۆر وە تێکدانی ژیانی خەڵکی ناوچەکە لەئەنجامی هێرشە سەربازیە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆ ناوچەکە.

لە بۆچەنی و بڕوای بەهێزی دوورودرێژم لە پشتگیری لەمافی مڕۆڤی خەڵکی کوردستان عێراق، کە لەوبڕوایەدام ئێوەش هاوبەشن، چاوەڕیی وەڵامتان دەکەم. ئان کلیود کۆپیەکی نامەکە نێراوە بۆ الیستەر بورت، وەزیری دەرەوەی بەریتانی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.