داواکاری شاڵاو عەلی عەسکەری بۆ پارێزگاری کەرکوک ڕەتکرایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 353 جار بینراوە

ستاندەر

ئەگەرچی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشتر رایگەیاندووە تاکە کاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک رزگار عەلیە کە پارتی پێی رازی نیە، شالاو عەلی عەسکەری ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی داوایەکی فەرمی ئاراستەی مەلبەندی کەرکوکی یەکێتی کردووە بۆ پشتیوانی کردنی بۆ بون بە پارێزگاری کەرکوک بەڵام لەلایەن مەلبەندەکەوە داواکاریەکە رەت کراوتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە ڕۆژنیوز لە عەلی قەڵایی، کارگێڕی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک وەرگرتووە داواکارییەکەی شاڵاو عەلی عەسکەری بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی مەڵبەند ڕەتکراوەتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.