ستاندەر
سۆران عومەر رایدەگەیەنێت کارەسات ئەوەیە لەگەل ئەو لایەنانە رێکبکەوی بۆ حکومرانی کە چوار ساڵی کە ٢٧ ساڵە خەریکی کاولکردنی کوردستانن، دەشنوسێت له باكوری كوردستان كوردێكی وه‌ك ده‌میرتاش به 7 ملیۆن ده‌نگه‌وه له‌زیندانه، به‌ڵام له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باشور توركمانێك به 194 ده‌نگه‌وه له په‌رله‌مانه
دەقی نوسینەکەی سۆران عومەر بخوێنەوە:
چۆن نیگه‌ران نابم،
له باكوری كوردستان كوردێكی وه‌ك ده‌میرتاش به 7 ملیۆن ده‌نگه‌وه له‌زیندانه، به‌ڵام له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باشور توركمانێك به 194 ده‌نگه‌وه له په‌رله‌مانه!
چۆن نیگه‌ران نابم، 5 ساڵه ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌وپه‌ڕی نه‌هامه‌تی و كوله‌مه‌رگیدایه كه‌چی شه‌ڕه له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك! ئه‌و كه‌ركوكه‌ی كه‌له 3 كاتژمێردا یه‌كێتی ته‌سلیمی كرد‌و پارتی ڕایكرد!
ئه‌و كه‌ركوكه‌ی كه 3 ساڵ به‌شه‌راكه‌ت نه‌وته‌كه‌یان دزی!
چۆن نیگه‌ران نابم هێشتا به‌شی 77 كورسی ده‌نگی به‌وانه داوه‌ته‌وه كه ئه‌م وڵاته‌یان فرۆشت، داهاته‌كه‌یان دزی، پاره‌كانیان برده ده‌ره‌وه، به‌كه‌یفی خۆیان حوكم ده‌كه‌ن، یاسا له‌ژێر پێ ده‌نێن!
له‌وه‌ش كاره‌سات بارتر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵیان ڕێك بكه‌وی بۆ حوكمڕانی چوار ساڵی دوای 27 ساڵ كاولكردنی كوردستان!
له‌وه‌ش كاره‌سات بارتر ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕێی ڕێكه‌وتن بی له‌گه‌ڵ ئه‌م سته‌مكارانه !
ئه‌مانه نه‌ك نه‌گۆڕاون بۆ ئه‌وه‌ی ژیان خه‌ڵك باش بكه‌ن به‌ڵكو ئه‌زمونیان زیاتر بووه له‌چۆنێتی چه‌وساندنه‌وه‌و برسیكردنی خه‌ڵك…
ئه‌مانه ئه‌و هێزانه‌ن كه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاساییت پێ ڕه‌وا نابینن نه‌بادا ئیمزای پرۆژه‌یاسایه‌ك دژی ئه‌وانه بكه‌ی كه ئیمزاكه جگه له‌هه‌ڵوێست تۆماركردن هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نابێ!
كێشه نیه ئێمه ده‌نگمان كه‌میكردووه یان نیوه‌ی ئه‌وانیش نابێ، كێشه ئه‌وه‌یه تۆ خه‌ڵك بێ هیوا ده‌كه‌ی كاتێك ته‌سلیم به‌م سته‌مكاریه ده‌بیت دوای ژێر پێ‌خستنی نه‌ك ڕێكه‌وتنی سیاسی به‌ڵكو ژێر پێ نانی په‌رله‌مان و یاسا‌و دادگا!
بۆیه له‌نیگه‌رانیه‌كی قوڵدام …. نیگه‌رانی له خۆم و ئێوه‌و ئه‌وانیش ….