ئاشتی هەورامی پێش بەجێهێشتنی حکومەت ڕێککەوتنێکی نا ڕون لەگەڵ کۆمپانیایەک ئیمزادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 352 جار بینراوە

ستاندەر

حکومەتی هەرێم گریبەستێکی (20) ساڵە لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز ئیمزا دەکات و پەرلەمانى کوردستانیش ئاگادارى وردەکارى گرێبەستەکە نییە و پرسى پێنەکراوە.

لە چەند رۆژى رابردوودا کۆمپانیای دانەغاز ئاشکراى کرد کۆمپانیای پیرڵ پترۆلیۆم، کە دانەغاز یەکێکە لە هاوبەشە گەورەکانی گریبەستێکی نوێی (20) ساڵەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا کردوە بۆ بەرهەمهێنان و دوبارە فرۆشتنەوەی غاز بە حکومەتی هەرێم.

کۆمپانیاکە ئاشکراشى کردوە کە گرێبەستەکە رۆژی ١٩ى مانگى رابردوو لەگەڵ ئاشتی هەورامی وەزیرى سامانە سروشتیەکانى حکومەتى هەرێم ئەنجامداوە، ئەوەش دوای پاکتاوکردنی کێشەکانی هەردو لایەن لەسەر دۆسیەی غاز.

لەبارەى گرێبەستەکەوە عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان  راگەیاند، نە ئەم گرێبەستەو نە هیچ گرێبەستێکى ترى نەوتى لە ساڵانى رابردووشدا نەهێنراوەتە پەرلەمان و پەرلەمانى کوردستان ئاگاى لێی نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.