ستاندەر
ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند ” لە وەزیرەكانی هەرێمی كوردستانی بیستوە كە هیچ موچەخۆرێك بەنیازی ئەوە نەبێت پاشەكەوتی موچەی بۆ بدرێتەوە”.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە” من لە خودی وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمم بیستوە كەس بە تەما نەبێت پاشەكەوتی موچەی بۆ بگەڕێنرێتەوە.”
ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕو”چونكە حكومەت ئەگەر مەبەستی بوایە ئەو پاشەكەوتە بداتەوە بە موچەخۆران ئەوە ئەو پاشەكەوتەی رۆژانە لەڕێگەی قەرزی خانوبەرە، لە پارەی هاتوچۆ و خزمەتگوزارییەكانی ئاو و كارەباوە پاكتاو دەكرد.”