ستاندەر
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چاوی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كەوتووە و داوای خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی لێكردووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشی”سەرۆك وەزیران عێراق پێی ڕاگەیاندووم با پارەی ئەمساڵی جوتیاران بدەین، هەوڵی جددی دەدەین ئەوەی دیكەش دەست بخەین.