زانیاری نوێ لەبارەی ڕێكەوتنەكەی پارتی ویەكێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 212 جار بینراوە

ستاندەر

بە پێی سەرچاوەیەكی حكومی بالا ڕیكەوتنەكەی یەكیتی وپارتی لە 18 مادە پیكهاتوە ، لەگەل پاشكۆیەك كەلەلایەن (پ د ك)پیشكەشكراوە ، لەومادانە باس لە یەكگرتنەوەی هیزی پیشمەرگە كراوە ،شەراكەتی راستەقینەو بوون لەهەمو دام ودەزگاكان كراوە ، هەروەها ئاماژە بەفەرمانگەكانی دەرەوە كراوە كە بكریتە دامەزراوەیەكی فەرمی وهاوبەش ، سەربەخۆیی دادگاو جیاكردنەوەی لەحكومەت ،كۆتاییەكەی هەلبژاردن بەبازنەیی بیت لە چوارچیوەی لامركزی ، سەبارەت بەكەركوكیش لەسەر پیشنیاری مسعودبارزانی ئەو دۆسیەیە بە هەردوو سەركردە (كۆسرەت رەسول وبارزانی خۆی)بسپیردرێ بۆ یەكلایی كردنەوەی ، لەبارەی پاشكۆیەكەی (پ د ك) زانیاری تەواو نەبوو بەلام واپیدەچی دابەشی دەسەلات بووبی و چەند مادەیەكیش سەبارەت بە بیبەشكردنی حزبەكانی تر بیت و پرسی نەوتی بای حەسەن بۆ پارتیش بەشیكی ترە لەو پاشكۆیە كە بەنهینی وەسف كراوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.