سه‌نگه‌ر رسول
وای دابنێ له مانگی ئاداری ساڵی 2040 دایت و له‌گه‌ره‌كێكی كه‌ركوك دانیشتوویت! له‌رێی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتووتر له‌و مۆبایله زیره‌كانه‌ی به‌رده‌ستت، له‌گه‌شه‌ی ئابووری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی سه‌رزه‌وی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونییان ده‌روانیت و ته‌كنه‌لۆژیاش پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه و تۆش بێبه‌ش نیت له‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه هه‌ژاربوونی شار‌و وڵاته‌كه‌ت و چیدی سه‌رمایه‌ی نه‌وت فریای خه‌رجی و به‌رێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌ت و شاره‌كه‌ت ناكه‌وێ. میلله‌تانی دیكه، به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌هۆی سه‌رچاوه‌ی هه‌بوونی عه‌قڵی وه‌به‌رهێنان و داهێنانه‌و له‌ترۆپكی گه‌شه‌ی ئابووریدان، كه‌چی تۆ سه‌دان ساڵه نه‌وتت فرۆشتووه و داهاته‌كه‌ت له‌جیاتی وه‌گه‌رخستن بۆ پرۆژه‌ی ئابووری ئه‌وا ته‌نها و ته‌نها لهكرین و هاورده‌كردنی به‌رهه‌م و ته‌كنه‌لۆژیای وڵاتانی دیكه‌ت خه‌رجكردووه! له‌پر له‌و خه‌ونه‌ت به‌ئاگا دێی و پر ده‌ده‌یته مۆبایله‌كه‌ت، ئه‌وه‌ڵجار سه‌یری مۆبایله‌كه‌ت ده‌كه‌یت و له‌ساڵی 2019 و به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی نرخی نه‌وت و كێشمه كێشمی سیاسی عیراق و رای جیاوازه‌كانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و دوكه‌ڵی زۆری ئاسمانی شار دڵنیا ده‌بیته‌وه كه ئه‌وه‌ی بینینت له خه‌ونێك زیاتر نه‌بوو! ئه‌م خهوبینینهی سه‌ره‌وه راستییه‌كه و نا‌توانیت خۆتی لێبدزییهوه، چونكه له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی داهاتوودا میلله‌ت و ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن عه‌قلی ته‌كنه‌لۆژی شۆرشی ته‌كنه‌لۆژی و پاكراگرتنی ژینگه‌و دۆزینه‌وه‌ی ووزه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ پێش ده‌خه‌ن.
له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له 800 ملیار دۆلار له‌داهاتی نه‌وتدا ئه‌وا به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانیت شوێنپێی ئه‌و داهاته زه‌به‌لاحه له‌شارو شارۆچكه‌كان و له‌سێكته‌ری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستیدا هه‌ست پێبكه‌ین یاخود ره‌نگی دابێته‌وه كه‌چی ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئوردن له‌هه‌مان ماوه‌دا به‌بێ فرۆشتنی نه‌وت 3 هێنده داهاتی به‌رزكردۆته‌وه
بۆ نموونه؛ له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له ووڵاتان خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بان له‌رێگه‌ی ووزه‌ی خاوین و تا ساڵی 2050 ، زیاتر له 139 وڵات به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه 100% پشت به به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی خاوێن (Renewable Energy) و گه‌لێك لهپایتهختهكانی پاریس و له‌نده‌ن و به‌رلین و ئه‌وانی دیكه‌ش پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به به‌نزین وگاز كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه بكه‌ن و ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی شوێنییان بگرێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین وڵات به‌رنامه و پرۆژه‌یان هه‌یه و بودجه‌ی ملیار دۆلاری خه‌رج ده‌كه‌ن هه‌م بۆ پێشخستنی ته‌كنه‌لۆژی و هه‌میش بۆ پێشخستنی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان و هه‌روه‌ها رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه به‌هۆی ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه. كه ئه‌مه‌ش به‌هاتنی 2040 روودانین زیاتر له راستی نزیك ده‌بێـت.
ئه‌م راستییانه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به داهاتووی عیراق و شاری كه‌ركوكه‌وه هه‌یه به‌وه‌ی كه كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كه ئه‌و شاره به (8.7 ملیار به‌رمیلی یه‌ده‌گه‌وه) له ساڵی 1934 نه‌وت بۆ وڵات به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌چی كه‌مترین پێشكه‌وتن و وه‌به‌رهێنان وه‌به‌ر ئه‌و شاره كه‌وتووه‌و له‌هه‌ر تێكشانێكی ئابووری ده‌وڵه‌تیش دا بهرههمووان پشكی شێری تێكشكانهكه وه‌به‌ر ئه‌و شاره‌و به‌سڕا ده‌كه‌وێت، چونكه جگه له‌وه‌ی ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی باشی داهاتن بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئه‌وا له‌هه‌مانكاتیشدا قوربانی نه‌خۆشكه‌وتن و پیسبوونی ژینگه‌ی شوێنی ژیانهكهشییانه.
ئه‌گه‌ر بوودجه‌ی ساڵی 2019 حكومه‌تی عیراق وه‌ربگرین، كه به نزیكه‌ی 112 ملیار دۆلار خه‌ملێندراوه (له‌گه‌ڵ 23 ملیار دۆلاری كورتهێنان)، ئه‌وا ژماره و داتای ترسناك ده‌بینین به‌وه 75% بودجه بۆ سێكته‌ری ته‌شغیلی ده‌روات له‌كاتێك 23% بۆ سێكته‌ری وه‌به‌رهێنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2018 كه بوجه‌ی ته‌شغیلی 39 ملیار دۆلاری بۆ دانرابوو كه‌چی له‌مساڵدا به‌رزبۆته‌وه 52 ملیار دۆلار. ئه‌م ژماره‌یه ئه‌وه‌مان پێدهڵێـت له‌دوای كۆتاییهاتنی شه‌ری داعش كه بونیادنانه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پارێزگاكانی زه‌ره‌رمه‌ند زیاتر له 88 ملیار دۆلاری ده‌وێت كه‌چی ته‌نها 27 ملیار دۆلار دانراوه بۆ وه‌به‌رهێنان و ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره به‌وه‌ی كه بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی 112 ملیار دۆلار جگه لهخهرجكردن و به‌فیرۆدانی به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و دامه‌زراندنی له‌شكرێك فه‌رمانبه‌ری بێكارو خه‌رجكردنی ملیاران دۆلار لهمیلیشاكان ئه‌وا هیچ ئاسۆیه‌ك نییه كه پرۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژی بۆ شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كه سه‌رچاوه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداشه دانرابێت.
ئایا خه‌ڵكی كه‌ركوك كه به‌هۆی سه‌نته‌ربوونی شاره‌كه وه‌ك ناوچه‌ی جێناكۆك له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 چی‌یان بۆ ده‌كرێت؟ یاخود ده‌بێت له‌نێو به‌رداشی هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه بسوتێن؟ هه‌روه‌ها چیرۆكی كه‌وتنی كه‌ركوك له‌ساڵی 2040دا به‌داخه‌وه هه‌ر چیرۆكێك خه‌یاڵی نامێنێته‌وه،
ئه‌گه‌ر له‌دوای ساڵی 2003 دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراقه‌وه، چاوێك به‌بودجه‌و داهاتی عیراق بخشێنین؛ ئه‌وا ده‌بینین له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له 800 ملیار دۆلار له‌داهاتی نه‌وتدا ئه‌وا به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانیت شوێنپێی ئه‌و داهاته زه‌به‌لاحه له‌شارو شارۆچكه‌كان و له‌سێكته‌ری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستیدا هه‌ست پێبكه‌ین یاخود ره‌نگی دابێته‌وه كه‌چی ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئوردن له‌هه‌مان ماوه‌دا به‌بێ فرۆشتنی نه‌وت 3 هێنده داهاتی به‌رزكردۆته‌وه (ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی دووربوون له‌شه‌ر). له‌ده‌وڵه‌تێكی 38 ملیۆن هاووڵاتیدا به‌هۆی نه‌بوونی پلان و نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵییه‌وه ساڵانه پێشبینی ده‌كرێـت 1 ملیۆن گه‌نجی بێكار بخرێنه بازارێكهوه كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی حكومی و كه‌رتی گشتییه.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ هه‌موو عیراق بێت، كه‌واته بۆ كه‌ركوكیش هه‌مان شته‌و لێره‌دا پرسیارێك خۆی دێنێته پێشه‌وه: ئایا پلان و ستراتیژییه‌تی هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند وهه‌رێم چییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار و رهنگاورهنگكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات جگه له‌نه‌وت؟ ئایا خه‌ڵكی كه‌ركوك كه به‌هۆی سه‌نته‌ربوونی شاره‌كه وه‌ك ناوچه‌ی جێناكۆك له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 چی‌یان بۆ ده‌كرێت؟ یاخود ده‌بێت له‌نێو به‌رداشی هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه بسوتێن؟ هه‌روه‌ها چیرۆكی كه‌وتنی كه‌ركوك له‌ساڵی 2040دا به‌داخه‌وه هه‌ر چیرۆكێك خه‌یاڵی نامێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ساڵانی داهاتووی عیراق به‌هه‌مان ئاواز‌و هه‌روه‌ها شاری كه‌ركوك بێبه‌ش بێت له‌پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌و بێ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بێت، ئه‌وا هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه. كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و به‌هۆی ئه‌و ململانێیه‌ی له‌سه‌ر خاوه‌نداری شاره‌كه‌ش هه‌یه، ئه‌وا باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و كپكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌رێگه‌ی پێشخستنی ئابووریییه‌وه به‌ده‌ست دێت.