یەکێتی لەبری سەرۆکی پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگە ئەو پۆستانەی دەوێت

لەلایەن ستاندار Posted on 265 جار بینراوە

ستاندەر

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بەمەبەستی ڕاگرتنی باڵانس لە نێوان باڵەکان، پاکێجی داواکاری پۆستەکانی کابینەی داھاتووی گۆڕیوە، لە ئێستادا جگە لە داواکردنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە بری پۆستی سەرۆکی پەرلەمان داوای ھەریەک لە پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم و وەزیری ناوخۆ دەکات، لە دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممەی مەکتەبی سیاسیش لەوبارەیەوە گفتووگۆکراوەو، چاوەڕواندەکرێت لەم ھەفتەیەدا لەگەڵ پارتی لەوبارەیەوە گفتووگۆی جدی بکەن و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕەتبکەنەوە.

سەرتیپ وەیسی ڕۆژنامەنوس لە وتارێکیدا هۆکاری گۆڕینی داواکارییەکانی یەکێتی لە پارتی بەمشێوەیە باسکردووە،یەکێتیی دەزانێت ئەگەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرگرێت، ئەوکات بە ناچاری دەبێت ڕێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی بکاتە سەرۆکی پەرلەمان، لەبەرامبەردا ھەریەک لە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و حاکم قادر و عیماد ئەحمەد، دەبێت یەکێکیان ببنە جێگری سەرۆکی حکومەت ، بەمەش کێبڕکێیەکی توند لە نێوانیان دروستدەبێت، چونکە ئەو سێ کەسە زۆر بە سەراحەت و بە ئاشکرا، بە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیان ڕاگەیاندوە: دەیانەوێ ببنە جێگری سەرۆکی حکومەت و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی خۆیان ھەڵدەبژێرن، ئەمەش قوباد تاڵەبانی قەڵس کردووە،بۆیە یەکێتیی دەیەوێ قوباد تاڵەبانی بگاتە جێگری سەرۆکی حکومەت، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ وەزیری ناوخۆ، حاکم قادرو عیماد ئەحمەدیش یەکێکیان بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێم،

ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەوەشی نووسیوە،تازە گۆڕان پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێمی وەرگرتووە، ئەگەر یەکێتیی ئەو داواکاریەی ھەبێت لە پارتی بۆ گۆڕینەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، زەحمەتە پارتی بەمە ڕازیبێت، چونکە لە پێشووتردا ئاماژەیان بەوەکردبوو: ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان ھەر لای خۆیان بمێنێتەوە نایدەن بە بزوتنەوەی گۆڕان.
یەکێتیی پۆستی سیادی وەزیری پێشمەرگەی ناوێت، داوای وەزیری ناوخۆ دەکات، وەزیری ناوخۆو سامانە سروشتییەکانیش بەلای پارتیەوە ھێلی سوورن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.