پ ی د. رعد رفعە
ئه‌و په‌رله‌مانه‌یان وا سوككردوه كه ئێستا هیچ حزبێك ئاماده نیه سه‌رۆكایه‌تی بكات له پارتی ویه‌كێتی وگۆڕان.
پارتی په‌رله‌مانی سوككرد كاتێك له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی پڕؤژه یاسایه‌ك دایخست ونه‌هێشت سه‌رۆكه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناوی. پێشتریش سووكی كرد كاتێك ئەندامی بنەماڵەکەیان ئاماده‌ن ببن بە به‌رێوه‌بەری دەزگا ورێكخراو وکۆمپانیا بەڵام ئاماده‌نین هیچ كه‌سێكیان ببێت به ئه‌ندامی په‌رله‌مان.
یه‌كێتیش په‌رله‌مانی سوككرد كاتێك قوباد تاڵه‌بانی بێزی نایه‌ت ببێت به‌سه‌رۆكی به‌ڵام ئاماده‌یه ببێته جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت.
هه‌ردوكیشیان پێكه‌وه په‌رله‌مانیان سوككرد كه نه‌یانهێشتوه په‌رله‌مان متمانه نه‌ك له وه‌زیر به‌ڵكو له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌كیش وه‌ربگرێته‌وه، نه‌یانهێشتوه بودجه له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، نه‌یان هێشتوه یاسایه‌كی كاریگه‌ر بۆ خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیان ده‌ربچێت.
جگە لە پارتی ویەکێتی، ئەو حزبانەش رۆڵیان هەبووە لە سوککردنی پەرلەمان کاتێک کەسە یەکەم و دووەم وبڕیاربەدەستەکانیان بێ‌زیان نەهاتووە بچنە پەرلەمان بۆ ئەوەی راستەوخۆ پڕۆژە وبەرنامە سیاسیەکانیان لەوێ بخەنەڕوو.
پەرلەمانیان سوککرد بەناردنی شاگردە رۆبۆتەکانیان لە پزیشک وئەندازیار ومامۆستای زانکۆی نا سیاسی، کەرۆژێک لە رۆژان کۆرێک یان نوسینێک یان تەنانەت قسەیەکیان لەسەر سیستەمی حوکمرانی کودستان نەبووە. پەرلەمان پزیشکی ناوێت بۆ نەشتەرگەری، ئەندازیاری ناوێت بۆ دروستکردن، مامۆستای ناوێت بۆ فێرکردنی زانستەکان، بەڵکو پێویستی بە دارێژەری سیستەمی سیاسی، ئابوری، تەندروستی، پەروەردە، قەزایی هەیە.
زیاتریش لەوە پەرلەمانیان سوکتر کرد بەناردنی کۆمەڵە گووتاربێژ وگۆرانیبێژ وبێژەر، کە پەرلەمان بەشوێنی خاڵیکردنەوەی دەنگ دەزانن ولەدوای قسەکانیان هەست دەکەن هیچ ئەرکێکیان نەماوە بەرامبەر جەماوەرەکەیان.