چەکدارانی فڵان بەرپرس پارەی نەخۆشخانەی (شار)یان دزی…؟

لەلایەن ستاندار Posted on 255 جار بینراوە

سەرکەوت حمد ابراھیم

دوای ئەوەی دوێنێ ١٢⁄٣⁄٢٠١٩،چەند چەکدارێک بە ئۆتۆمبێلێکی جام رەش رێگری لەو تیمە دەکەن کە پارەی نەخۆشخانەی شاریان پێ بووە ،کەبە ملیارێک دینار مەزەندەدەکرێ ،دوای ئەوە پۆلیسی سلێمانی چەند بازگەیەکی دانا بەڵام ھیچ سەرەداوێکی ئەوتۆی نەبوو ،ئەگەر ھەر سینارستەکانی ئاسایش و دژەتێرۆری یەکێتی ،ئەمجارەش ئەسپی خۆیان تاوبدەنێ و بتوانن موعجیزەیەکی تر بۆ ھاوڵاتیان بەدی بێنن ،قۆڵبەستی چەکدارەکان بکەن

ھەرچەندە لەتۆرەکۆمەڵایەتیەکان دەنگۆیەکی گەورەی نایەوە ،زۆربەیان بەکردەیەکی ئاسای و کەسی ئاسای نازانن ،لەراستیدا ناکرێ و نابێ چەکداران لە ناوشار بە ئۆتۆمبێلی جام رەش بسورێنەوە سەربە فڵانێک نەبن ،لەکاتێکدا دەیان مەفرەزە و غەرامەیان بۆ ئۆتۆمبێلی جام رەش داناوە ،لە رابردوو خودی سەرۆکی ھەرێم بریای لادانی سەرجەم جام رەشەکانی دا بەڵام سەرەرای ئەوە چەکداران و ئۆتۆمبێلی سەر بەفڵان بەرپرس تەواوی فلتەرەکان دەبرن ،ناتوانرێ بەھیچ یاسا و نیزامێک میلیشای حیزب و خێڵ رێکبخرێت ،

بیرمە لە ١٤⁄٤⁄٢٠١٨ لە یەکێک لەتیفیە سێبەرەکانی دەسەڵات ،لەبەرنامەی دەروون و دیاردە، پێش کەشکار پرسیارێک ئاراستەی بەرێوەبەری پۆلیسی ھەرێم دەکا …با وازع قسەبکەین سەیارەیەکی مودیل بەرز جام رەش دەبینی پێنج بۆ شەش چەکداری تێدایە،رەقەمی عەسکەریش نیە ،ئێوە وەکو پۆلیس لە دەرگای سەیارەکە دەدەن ئەڵێن ئەو چەکانە مۆڵەتیان ھەیە یان نا ،چونکە من ئەوەم بینیوە ،جەماعەتی ناو سەیارەکە ،لەبەرامبەردا دەمێن ،نەخێر مۆڵەتی چەک ھەڵگرتنمان نیە ،بەڵان سەر بەفڵان کەسین ،ھەرچەندە یاسا لەسەرووی ھەموومانە ،بەڵام ئێوە ئەتوانن حەرەمی ئەو فڵان کەسە بشکێنن چەکەکانیان لێ بسەنن ،لەوەڵامی بەرێوەبەری پۆلیسی ھەرێم ….نا ،نەخێر

ئەوە حکایەتی مێش نیە کورت و پوخت لە وەڵامی پرسیارگەلێکی دایەوە ، ھەربۆیە تا ئەوکاتەی ئیرادەو ھێزی میلیشا لەسەرووی دەسەڵاتی پۆلیس و یاسابێ ،ناتوانرێ دیاردەی مافیاگەری و میلیشایی بنبربکرێ ….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.