یەکێتی هۆکاری سەرەکی ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ پارتی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش هۆکاری رێک‌نەکەوتنی حیزبەکیی لەگەڵ پارتی بۆ ماڵپەری شارپرێس ئاشکرا دەکات و دەڵێت “لە هەوڵەكانی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی زیاتر باس لە پۆستەكانی حكومەتی هەرێم کراوە، بەڵام ئەوەی زیاتر سەركردایەتی یەكێتی نیگەران كردوە، پرسی پارێزگاری کەركوكە”.

بەپێی زانیارییەکان “لەدواین دانیشتنی نێوان كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەسەر داوای پارتی بڕگەیەك لە ڕێككەوتنەكەی نێوان ئەو دوو حیزبە لە کە پێشتر لە ڕۆژی ٥ی شوباتی ٢٠١٩ لەسەر ڕێککەوتبون دەرهێناوە، كە ئەویش پرسی پاریزگاری كەركوكە و لەجێی ئەویش پارتی پاشكۆیەكی كورتی داناوە كە بەتەواوەتی لە برگەی ناو رێككەوتنەکەی پێشویان جیاوازە.

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ماڵپەری شارپرێسی راگەیاند “لە رێككەوتنەكەی نێوان یەکێتی و پارتی لە ٥ی شوبات لەسەر پرسی كەركوك هاتبوو “هاوكات لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبنەوە و پارێزگارێكی كورد لەپشكی یەكێتی هەڵدەبژێرن” بەڵام ئێستا لە پاشكۆكەدا لەلایەن پارتییەوە ناوەرۆكی ئەو بەندەی رێککەوتنەکە گۆڕاوە و كراوە بە “هاوكات لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك و هەنگاوەكانی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك دەستپێدەكات”.

بەوتەی ئەو سەركردەیەی یەكێتی “لەو بڕگەیەی کە پارتی دەستکاریکردوە لە رێککەوتنە، بەسەریحی ئەوە نەهاتوە كە “پۆستی پارێزگای كەركوك بدرێت بەیەكێتی”، بەڵکو “هەنگاونان بۆ دەسپێکردنی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک” باسکراوە كە ئەوەش ئاماژەیە بۆ دەسی دەسی كردن بەرادەستكردنی پۆستی پارێزگای كەركوك بەیەكێتی”.

ئەو ئەندامە سەرکردایەتییەی یەکێتی وتیشی “بەشێكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی بەگومانن لەوەی كە دوای پێكهێنانی حكومەتی هەرێم پارتی مل بدات بەو برگەیەی كە بەشێوەیەكی لاسیكی دارێژراوە چونكە ئەو برگەیە نارۆشنە و دەكرێت تەفسیری جۆراو جۆر هەڵبگرێت”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.