ستاندەر
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ساوت فڕانت کە هاوکات ماڵپەڕێکە چالاکیەکانی لە بواری سەربازیدا بڵاو دەکاتەوە ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بودجەی گاشتی ٢٠٢٠ دا بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات تەرخان دەکات .
هاوکات نووسیویەتی ” ئەمریکا ئەم هەوڵەی لە کاتێکدایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە باشترین هاوپەیمان دادەنێت لە ناوچەکە و با تایبەتیش سوریا”.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ” ئەمریکا لە ئێستادا زیاتر جەخت لەسەر پاراستنی کوردەکان دەکاتەوە لە باکووری سوریا بەو پێیەی کە لە ئێستادا تورکیا هەڕەشە لە ڕۆژئاوا و باکووری سوریا دەکات”.