خوێندکارانی زانکۆی کتاب سکاڵایان لەسەر وەزیری خوێندنی باڵا تۆمارکردووە و لەسكاڵاکەش براوەن

لەلایەن ستاندار Posted on 771 جار بینراوە

ستاندەر

زانکۆی کتاب یەکێکە لەم زانکۆیانەی کەدەکەوێتە سنوری ناحیەی (پردێ) ئاڵتون کۆبری، ئەم زانکۆیە ئەگەرچی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق باوەر پێکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵای حوکمەتی هەرێم دانی پێدانەناوه، خوێندکارانی ئەم زانکۆیە بەپشت بەستن بەچەندین بەڵگەی یاسایی سكاڵایان لەدژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حوکمەتی هەرێمدا بەرزکردەوە.

بەگوتەی خوێنداکارانی ئەم زانکۆیە: کاتێک ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ رویان لەم زانکۆیە کردووە، بەبریاری ژمارە ١/١٨٠٠٣ لە رێکەوتی ٢/٩/٢٠١٣ ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حوکمەتی هەرێم ئەم زانکۆیە لەریزی زانکۆباوەرپێکراوەکاندا بووە، بەڵام لەئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حوکمەتی هەرێم ئامادە نیە دان بە بروانامەی خوێندکارانی ئەم زانکۆیە دا بنێت.

ئەبوبکر یاسین یەکێک لە خوێندکارانی زانکۆی کتاب بەستاندەری راگەیاندووە: دادگای کارگێری هەولێر بەبریاری ژمارە ٢٢/ک/ ٢٠١٨ لەبەرواری ١٢/١١/٢٠١٨ دوای تەمیزکردنەوەی بریارەکە لەلایەن ئەنجومەنی شورای هەرێم/ دەستەی گشتی بەنوسراوی ژمارە ١٤٢ کە لەرێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠١٨ دەرچووە، ئەنجومەنی شورا بریاری دادگای کارگێری هەولێر بەبریارێکی راست و دروست وەسف کردووە و پلەی بنبری وەرگرتووە.
ئەبوبکر یاساین دەشڵێت: لە روی یاساییەوە دەبوا وزارەتی خوێندنی باڵا لەماوەی ٣٠ رۆژدا بریارەکەی دادگای کارێگێری جی بەجی کردبایە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەت پابەندی بریاری دادگای کارگێری و ئەنجومەنی شورای هەرێم نیە لەبارەی دانپێدانانی بروانەماکانی خوێندکارە دەرچووەکانی ساڵەکانی ٢٠١٢بۆ ٢٠١٣ وە ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ کە دەرچووی ئەم دووخولە بە کتابی ژمارە ١/١٨٠٠٣ ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حوکمەتی هەرێم دانپێداندراون لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.