دوا پەیامی مەترسیداری پارتی بۆ یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 323 جار بینراوە

ستاندەر

“ئەگەر بەشداری لە پرۆسەی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم‌و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمدا نەكەن، لە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم هیچ پۆستێكتان پێنادرێت” ئەمە دواین پەیامی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.پارتی خوازیارە بەر لە پێكهێنانی حكومەت، دامەزاروەی سەرۆكایەتی هەرێم كارابكاتەوە‌و نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم جێگیر بكات، یەكێتی نایەوێت بەشداری ئەو پرۆسەیە بكات.
بەپێی دواین زانیارییەكان کە ماڵپەری درەو میدیا بڵاویکردۆتەوە، دوێنێ پارتی پەیامێكی لەبارەی سەرۆكایەتی هەرێم ئاڕاستەی یەكێتی كردووە‌و لە پەیامەكەدا هۆشداری بە یەكێتی داوە “ئەگەر بەشداری لە پرۆسەی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم‌و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی هەرێم نەكات، لە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمدا هیچ پۆستێكی پێنادرێت”، ئەمە لەكاتێكدایە یەكێتی پێداگری دەكات لەسەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم.
بەپێی زانیارییەکان، یەكێتی نایەوێت بەشداری لە كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمدا بكات‌و دەیەوێ دوای كاراكردنەوەی ئەو دامەزراوەیە پەیوەندی بە حكومەت‌و پەرلەمانی نوێوە بكات، یەكێتی دەیەوێت بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتیدا دامەزراوەكە كارابكەنەوە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی لە چوار ساڵی رابردوودا بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی سەرۆكی هەرێم‌و هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم رەخنەی زۆری لە یەكێتی گرت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.