نوێترین هەوڵی پارتی و گۆڕان بەبێ یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

ستاندەر

دوای کاراکردنەوەی پەڕلەمان لەلایەن پارتی و گۆڕان نوێترین هەوڵی ئەو دوو لایەنە بەبێ‌ یەكێتی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمە ،بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر،لە دواین  كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا زۆرینە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی سازش بۆ پارتی نەكرێت‌و پرۆسەی پێكهێنانی سەرۆكایەتی هەرێم‌و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم‌و راسپاردنی سەرۆكی حكومەت بسپێردرێت بە پارتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان، بەوپێیەی ئەو دوو هێزە رێككەوتنیان هەیە‌و دەتوانن نیسابی یاسایی تەواو بكەن.

یەكێتی بەمە لەلایەك دەیەوێت بە پارتی بڵێت” ئێمە نایەینە ژێر باری پرسی سەرۆكایەتی هەرێم”، لەلایەكی تریش بە بزوتنەوەی گۆڕان بڵێت” ئێمە پەشیمان نین لە پرۆژەكەی 2015، ئەوە ئێوەن پاشگەزبونەتەوە”.
ستاندەر لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لەناو یەكێتی نیشتمانی زانیویەتی، یەكێتی دەیەوێت تا كۆتایی ئەم مانگە خۆی رابگرێت‌و لەگەڵ پارتی رێككەوتن نەكات، تا پرۆسەی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم كۆتایی دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.