زۆربەی حزبە کوردستانیەکان لەگەڵ ئەوەدان نەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 231 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی یەکێتی ڕایگەیاند کە پێویستە نەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت ئێستا زۆربەی حزبە کوردستانیەکان لەگەڵ ئەوەن کە مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت چونکە پێیان وایە کە فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ تەنها تورکیا بەدەرەجە یەک و چەند کەس و بەرپرسێک کە بونەتە بازرگانی نەوت لێی سودمەند بوون و نەیان توانیوە بەشێوەیەکی باش ئیدارەی مەلەفی نەوت بدەن.

جێگای باسە لەسەروبەندی بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ زۆرێک لە چاودێر و ڕۆشنبیرانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیش ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێمیان بە مەترسیدار وەسفکرد چونکە پێیان وابوو مەلەفی نەوت مەلەفێکی حەساسەو بەو گروپەی ئێستا ئیدارەی هەرێم دەدەن ئیدارە نادرێت، کە ئێستا بەهۆی فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن هەرێمەوە، هەرێم نزیکی ۳۰ ملیار دۆلار قەرزارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.