شێرزاد شێخانى
له‌دواى نه‌خۆشكه‌وتنى مامى گه‌وره ، به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى فرسه‌تيان هێناو ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تايبه‌تى خۆيان خزانه ناو ئه‌جينداكانى پارتييه‌وه . هه‌ڵبه‌ت پارتيش دواى دووركه‌وتنه‌وه‌ى مام له‌گۆره‌پانى سياسيدا ئه‌ويش فرسه‌تى خۆى هێنا بۆ چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاته تاكڕه‌ويه‌كه‌ى خۆى له‌هه‌رێمى كوردستاندا . ئه‌مه‌ش له‌مه‌سه‌له‌ى ريفراندۆمدا زۆر به‌زه‌قى ده‌ركه‌وت ، كاتێك به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى پشتگييريه‌كى ته‌واوى پرۆسه چه‌واشه‌كارييه‌كه‌ى پارتييان كرد بۆ به‌ناو دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردى ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه زۆرينه‌ى كاديرو ئه‌ندام وبنكه جه‌ماوه‌رييه‌كه‌ى يه‌كێتى دژى به‌شدارى يه‌كێتى بون له‌و موغامه‌ره‌ى پارتى .
غيابى گۆچانه‌كه‌ى مام، وايكرد به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى تووشى نه‌خۆشى “زه‌ردويى” ببن وره‌نگى ده‌موچاويان بگۆڕدرێ، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى باڵه‌كانى ناو يه‌كێتى رۆژ له‌دواى رۆژ قووڵتر كرده‌وه، چونكه فشاره‌كانى پارتى ئه‌وه‌نده زۆر بون ، ئه‌گه‌ر ئيراده‌ى به‌شێك له‌سه‌ركرده گه‌نجه‌كانى ناو يه‌كێتى نه‌بوايه ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تى يه‌كێتى ته‌سليم به‌ئيراده‌ى پارتى ئه‌بو شتێك نه‌ئه‌ما به‌ناوى يه‌كێتييه‌وه.
ماوه‌يه‌ك به‌ر له‌ئێستا كار گه‌يشته ئه‌وه‌ى وته‌بێژه فه‌رمييه‌كه‌ى يه‌كێتيش له‌لێدوانه‌كانيدا لايه‌نگيرى سياسه‌تو هه‌ڵوێسته‌كانى پارتى بكات ، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش ئه‌كرێ هامۆشۆى تاكلايه‌نه‌ى وته‌بێژه‌كه بۆ پيرمام وسه‌رى ره‌ش ببوه مايه‌ى پرسيارى زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى ، بۆيه له‌كۆبونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيدا ناچار كرا ده‌ست له‌كار‌ى وته‌بێژى بكێشێته‌وه ، چونكه له‌لێدوانه‌كانيدا زياتر به‌لاى پارتيدا ئه‌يشكانده‌وه‌و باسى له‌كێشه راسته‌قيينه‌كانى ناو كۆبونه‌وه دوو قۆڵييه‌كانى وه‌فده‌كانى پارتى ويه‌كێتى نه‌ئه‌كرد. هه‌ر له‌و رۆژانه‌شدا دواى وه‌ستاندنى گفتوگۆكانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ پارتيدا ، يه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى يه‌كيتى له‌باڵه زه‌رده‌كه هه‌وڵيدابو يه‌كێتى وه‌فدێك بنێرێته لاى پارتى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانيان ئه‌ويش به‌قسه‌ى خۆى له‌سه‌ر داواى سه‌ركردايه‌تى پارتى ، به‌ڵام كاتێك وه‌فده‌كه‌ى يه‌كێتى ئه‌چێته لاى پارتى بۆى ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌وان هيچ داوايه‌كيان له‌يه‌كێتى نه‌كردوه بۆ كۆبونه‌وه ، به‌مه‌ش كۆبونه‌وه‌كه هيچ ئه‌نجامێكى لێنه‌كه‌وته‌وه .
وه‌فده‌كانى يه‌كێتى بۆ دانوستان له‌سه‌ر پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌مان ده‌ردى وته‌بێژه‌كه چوون ، به‌تايبه‌تيش له‌مدواييانه‌دا زۆرتر له‌موجامه‌له‌كردنى پارتيدا بون و ، جيدديه‌تێك نه‌بوه له‌لايان بۆ سه‌پاندنى داواكارييه‌كانى يه‌كێتى به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى به‌پينه‌وپه‌ڕۆ ويستويانه باڵانسه‌كه رابگرن و وه‌زعه‌كه له‌گه‌ڵ پارتى تێك نه‌ده‌ن. بۆيه پێويست بو ئه‌ويش گۆڕانكارى به‌سه‌را بێت و ده‌موچاوى تازه بێنه پێشه‌وه كه ئه‌جينداكانيان يه‌كێتيانه بێت، لێره‌وه يه‌كێتى له‌مدواييه‌نه‌دا وه‌فدى دانوستانكارى خۆى گۆڕى به ئومێدى ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌يان جدييانه‌تر بچێته ناو گفتوگۆكان و خاڵه‌كان بخاته سه‌ر پييته‌كانه‌وه .
وه‌ڵامى پارتيش بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ى يه‌كێتى ئه‌وه بو، هه‌رچى كه‌سايه‌تى تووندڕه‌و وسه‌ركێشى ناو سه‌ركردايه‌تيه‌كه‌يانه كه خۆيان به دوژمنى بابه گه‌وره‌ى يه‌كێتى ئه‌زانن كرانه ئه‌ندامى وه‌فدى پارتى بۆ دانوستانه‌كان ، ئه‌مه‌ش نييه‌تى راسته‌قيينه‌ى پارتى ده‌رخست كه نيازى تێكدانى ره‌وشه‌كه‌يه نه‌وه‌ك چاره‌سه‌ركردنى.
ئاشكرايه پارتى هيچكات رێز‌و حورمه‌ت له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ناگرێ ، سياسه‌ته‌كانى چه‌ند ساڵه‌ى رابردووى هه‌ر له شه‌ڕى ناوخۆوه ، تا ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانى هه‌رێم و تا قۆڕخكارى ده‌سه‌ڵات و ته‌زويركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ، ده‌ركردن و ده‌ستگييركردنى ئه‌ندامو لايه‌نگرانى لايه‌نه‌كانى نه‌يارى خۆى ، ته‌نانه‌ت ده‌ركردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانو وه‌زيره‌كانى حكومه‌تيش، ئه‌مانه به‌گشتى عه‌قلييه‌تى ئه‌و حزبه ده‌رئه‌خه‌ن كه ئه‌مڕۆ به‌ناحه‌ق خۆى سه‌پاندوه به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سياسى كوردستانه‌وه . بۆيه پێموايه هيچ رێكه‌وتنێكى سياسى وستراتيژيش له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبه‌دا سه‌ر ناگرێ و هيچيشى لێوه به‌ده‌ست نايه. به‌دووريشى نازانم له ئايينده‌د‌ا پارتى ، يه‌كێتى وگۆڕانو حزبه‌كانى تريش بخاته پشت سه‌يته‌ره‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌و تاك لايه‌نه زۆنه‌كه‌ى خۆى به‌ڕێوه ببات وحيساب بۆ هيچ كه‌سێكيش نه‌كات . وه‌ك خۆيان وته‌نى له خراپترينه‌كان ، خراپه‌كه هه‌ڵبژێرن.
دانانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانو جێگر‌و سكرتێره‌كه‌شى له يه‌گ ره‌نگى زه‌رد، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى لێژنه‌كانى په‌رله‌مانو، دانانى سه‌رۆكى هه‌رێمو حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى ئاسايش و وه‌زيرى ناوخۆ‌و سامانه سروشتيه‌كان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پۆسته گرنگه‌كانى حكومه‌ت ، نيازى راسته‌قيينه‌ى پارتى ده‌رئه‌خه‌ن كه نايانه‌وێ به‌هيچ شێوه‌يه‌ك هاوبه‌شى ده‌سه‌ڵاتى بن له‌گه‌ڵ هيچ لايه‌نێكى تردا ، ئه‌مه‌ش زۆر به‌وازحى واتاى قۆڕخكارى وتاكڕه‌وى ده‌سه‌ڵاته كه له ئاكامدا حه‌تمه‌ن به‌ره‌و دوو ئيداره‌ييمان ئه‌بات ..