ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان باسی چۆنیەتی وەرگرتنی لیژنەی سامانەسروشتیەکان دەکات لە کۆمەڵ

لەلایەن ستاندار Posted on 444 جار بینراوە

ستاندەر

بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان:لەسەرەتای كۆبوونەوەكانی تایبەت بەدابەشكردنی سەرۆكی لیژنەكان، وابڕیاربوو لیژنەی یاسایی بۆ پارتی، دارایی بۆ یەكێتی، ناوخۆو پێشمەرگەو ئەنجومەنی خۆجێییەكان بۆ گۆڕان و سامانە سروشتییەكانیش بۆ كۆمەڵ بێت.
پارتی رازی نەبوو لیژنەی ناوخۆو پێشمەرگە بدات بەگۆڕان، ئێمەش سووربووین لەسەر ئەوەی ئەگەر ئەو لیژنەیە بۆ ئێمە یەكلایی نەبێتەوە، دەنگ بەیەكلایی بوونەوەی لیژنەكانی یاسایی، دارایی و سامانە سروشتییەكان نادەین و واژۆ لەسەر ئەو رێككەوتنە ناكەین”.
لەبەشی دووەمی كۆبوونەوەكاندا، كە سۆران عومەر خۆی بەشداربووە، واژۆی لەسەر رێككەوتنەكە كردووەو دەستبەرداری سەرۆكایەتی لیژنەی سامانە سروشتییەكان بوو لەبەرامبەردا سەرۆكایەتی دوو لیژنەی دیكەیان پێدراوە، كە ئەوانیش (ئەوقاوف و كشتوكاڵ)ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.