ستاندەر
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا:
ئه‌وه “عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز” با پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان حكومه‌ت پێكبهێنێت بێ یه‌كێتی ئه‌وه كه‌ی كێشه‌یه، ده‌شڵێت”من خۆم وه سیاسه‌تی فه‌رمی یه‌كێتی-ش دژی دوو ئیداره‌ییه، یه‌كێتی له ده‌سه‌ڵات بێت یا ئۆپۆزسیۆن بیركردنه‌وه له دوو ئیداره‌یی مه‌ترسیداره، به‌ڵام به‌ڕاستی له‌كوردستان به‌گشتی نه‌ك ته‌نها له‌ناو یه‌كێتی ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان بكرێته دوو ئیداره‌یی یا حكومه‌تی پارێزگاكان ئه‌گه‌ر زوو ڕێگه‌ی لێ نه‌گیرێت ڕه‌نگه ببێته ڕاستی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” به‌ڕاشكاوی بڵێم له‌ناو یه‌كێتیدا ئاڕاسته‌یه‌كی باڵا ده‌ست هه‌یه كه به‌هیچ جۆرێك مه‌رجه‌كانی پارتی قبوڵ نه‌كه‌ین