ستاندەر زانیاری نوێ لەبارەی بەشداری کۆمەڵ لەحکومەت ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 268 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریەکانی ستاندەر لەئێستادا کۆبونەوەکانی پارتی لەگەڵ کۆمەڵ  بەردەوامە لەبارەی حکومەت و خەریکە دەگەنە رێکەوتن . بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ستاندەر کەوتوە پارتی ڕازی بوە وەزارەتێک لە حکومەتی هەرێم بدات بەکۆمەڵی ئیسلامی بەمەرجی ئەوەی عبدالستار مجید وەزیری پێشوی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو پۆستەکە وەربگرێ، بەڵام ڕوون نیە ئایا کۆمەڵ مەرجەکەی پارتی قەبوڵ دەکات یان ڕەتی دەکاتەوە. لەکاتێک دا لەحاڵەتی دانانەوەی عبدالستار مجید بەوەزیر لەکابینەی نوێی حکومەت ئەوە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان بۆشایی تێدەکەوێ . شایەنی باسە لەئەگەری ڕازی بونی کۆمەڵ بەمەرجەکەی پارتی پێشبینی دەکرێ مەلاهەورامان گەچێنەیی بچێتە شوێنەکەی عبدالستار مجید وەک سەرۆکی فراکسیۆن ، چونکە دانانی هەریەک لەسۆران عومەر و مەلاعوسمان کانی کوردەیی بۆ ئەو پۆستە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی هەبێ بەسەر ڕێککەوتنی نێوان پارتی و کۆمەل بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەشداری کردنی کۆمەڵی ئیسلامی لەحکومەت، بەو پێیەی ئەو دوو پەرلەمانتارە لە هەڵوێستەکانیان توندترن بەرامبەر پارتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.