بەهۆی کورد هەندێک لە بەنی ئادەم لەسەر زەوی فڕێدەدرێن و لەبەهەشت بێبەش دەکرێن

لەلایەن ستاندار Posted on 236 جار بینراوە

عزیز موستەفا
کورد وەکو گەلێکی ڕەسەن, خاوەن دیرۆک و شارستانی وەها لەسەر زێدی خۆی چەسپیوە و ئاویتە بووە لەگەڵ دەنکۆڵە خاکە بەپیتی وپیرۆزەکەی کە محاڵە لەسەر خاکی داگیرکراوی هیچ گەلێک ئۆخە بکات وخۆشحاڵ بیت.
وا ڕاهاتووە جگە لە شنەباو هەناسەی بڕیون وبەرامەی دایکی کوردستان هیچ جۆرە هەوایەکیتر هەڵبمژێ, هەنگاوەکانی لەسەر خاک و بەردو هەڵدێرەکانی خۆی نەبێت نەک هەر گوزەر ناکات دلنییایە لەسە رخاکی کوردستانیش نە بیت خوداعیبادەتی قبول ناکا, دەستی پڕ هێز و پتەوی بۆ میوەو بەرهەم و نەیعمەتی هیچ دارو درەختێکی گەلان نابات دار بەڕوی خۆی نەبێت. لەگەڵ دیمەنی سروشتی جون و خوداپێداوی هیچ گەلێک حەسودی نابات و شاگەشکە نابێت جوانی و مهرەبانی کوردستان نەبیت، گوێبیستی هیچ ئاواز و دەهۆڵی سەرکەوتن و تەپڵی داگیرکاری چاوچنۆکی هیچ گەل و داگیرکارێک نابێت. جگە لەشمشاڵی قالەمەڕە و نزاو پاڕانەوەی خوایە وەتەن ئاواکەی (شاعیر) نەبێت.

دەمەوێت ئەوبلێم کە بەدرێژایی مێژوو کورد چاوی لە خاک و ماڵ و موڵکی هیچ گەل و نەتەوەیەکیتر نەبووە، تەنانەت چاوی تۆڵەسەندنەوەش نەبووە.
وە زۆرجار گەلان کە توشی داگیرکاری و زوڵم لێکران بون کورد فریادڕەس وکوردستان داڵدە دەریان بووە لەبەرپیرۆزی خاکی کوردستان هەموو جۆرە داگیرکارێکیان نەک هەر ڕەتکردۆتەوە بگرە قوربانیشی داوە لەپێناو نەهێشتنی داگیرکاری هەروەکو ئەوەی (‌صلاح الدین ئەیوب)ی کردی ژیان و روحی مرۆڤی بەخەڵاتی خوایی زانیووە و بە ئەرکی خۆی نەزانیووە روح لەکەس وەرگرێتەوە بەلکو هە میشەخودای بە حاکم وحەق ستێنی خوی زانیوە هەروەکو لەیاساکانی (‌صلاح الدین ئەیوب)ی بەرامبەر بەدیلی جەنگ دایڕشتوون کەلەزۆر یاسا سەربازیەکەنی جیهان دەخوێندرێت یان ئەوەی لە ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ بەرامبەر بە سوپایەکی داگیرکەرو کەڵبە بەخوێن و داوێن بە زیناو گیرفان ئاخنراو بەدزی و پاتاڵ کەوتە بەردەستی سەدان کوردی خاوەن ویژدان و مرۆڤ دۆست کە خۆیان بەسودفە ڕزگاریان بوو بوو لەو جینۆسایدی بەعس لەدژی کورد ڕایگەیاندبوو پیادەی کردبوو. یان ئەو هێزە ڕەش و تاریکەی داعش کەبە پلانێکی ئیقلیمی چوار کەمتیاری دەوروبەرمان بۆ کورد قڕان ئابڕوتکان, ماڵ و سامان بەغەنیمەت دانان و کیژوژنان بەسەباو کەنیزە ڕاونان هاتبوون بە ڵام خوا بەدەستی ئەو پەریانە ئەو پاکیزانە ڕیسوای کردن وەکو جرجو جانەوەر بەرەو کونەکانیان ژێر خاکی کردن.
ڕۆڵەکانی کورد دڵسۆزانە مرۆڤ دۆستانە ئایین پەروەرانە ئەو شەمشەمە کوێرانە کەلە تەواوی دونیا داباریبوون سەرانی تورک بەفرمێسکی تیمساحی و خانەکانی فارس بەهەڵوێستی حیزفرسەتی کەمتیار ئاسایان. عەرەب بەنیەتی چ گورگ چ سوار خۆیان مەڵاس دابوو. بۆ چەندەمین جار حەزی جەتەییان نیەتی گڵاویان لەگۆڕنرا بەو ئایەت و فەرمودانەی پێغەمبەران لەدژی ڕەفتا داگیرکاری ئە وان هاتون لە دژی کورد وەکو پاساو وجاوبە ستە کێ خۆفودان هە لیانگرتبوو بە احکامی ئەوئایە ت و فە رمودانە لەسە رخاکی پیرۆزی کوردستان بەدەستی شۆڕەژنەکانمان بەرەو دۆزەخ بەڕێکران, ناچارکران جلی ژنان بکە نە بەر پیاوانیان و ئەمیرەکانیان بەجۆرێک چۆکیان دادا لەمەیدان هیچیان پێنەما ئەوجارە ڕوی گڵاویان کردە باخچە و سەوزایی و بەروبومی حەڵاڵی باغی باب و باپیرانمان دەستی لەرزۆکی بەقەمە و تەور و بێوری کە هەڵیانگرتبوو بۆ سەربرینمان پەلاماری دار ی زەیتونیان دا کە خودا بەپیرۆزی داناوەو سوێندی پێخواردوە ئەوان وشکی دەکەن بۆسەرمێزی ڕەقس و سەمای ئەردۆگانی فرچک گرتوو بەداهاتی سەر دەریای مەڕمەڕە دەبەن.

بۆیە دڵنیام ئێمە لەسەر ئەو بنەمایەی ئەوەی بۆخۆمان پێخۆشە بۆ گەلان ومرۆڤایە تیشمان زۆر پێ باشە. نزیکترین گەلین لەفەرمودەویستی خودا لەگشت پەیام و ئامۆژگاری ڕەسول و ئەمبیا. پاکین بەقەد پاکی گەنم داری زەیتوون دەچێنین نە خورما نە هیج دارێک ناژاکێنین.
ئادەم لەتەماعی خواردنی داری گەنم لەبەهەشت فڕێدرایە سەر زەمین، ئەمجارە هەندێک زۆڵە بنی ئادەم لەتەماحی ڕاوکردنی ئاسکەکانی کورد لەسەر زەمین زەلیل و نەغرۆکران و لە بەهەشت بێ بەش کران و بەرەو دۆزەخ فرێدران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.