روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: تورکیا و قەتەر دەیانەوێ وێنای شەرڤانان ناشرین بکەن دوای سەرکەوتنیان بەسەر داعش

لەلایەن ستاندار Posted on 320 جار بینراوە

ستاندەر

رامی عەبدالرحمان بەرێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند “دوای ئازادكردنی باغۆز ولاتانی توركیا و قەتەر بە تەواوەتی هاتونەتە سەر خەت تا وێنای شەرڤانان لە شەری باغۆز بە شێواوی نیشان بدەن” ئەو لێدوانەی رامی عبدالرحمان دوای ئەوە دێت کە لەلایەن بەشێک لە میدیاکانی تورکیا و قەتەر و ئیخوان مسلیمین بڵاوکرایتەوە کە شەرڤانان سێ هەزار کەسیان لە باغۆز لە شوێنێک گەمارۆ داوە و دواتر فرۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی کردون و هەموویان کوژراون. بەرێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ کە  بەهێزترین رێکخراوی چاودێری دۆخی سوریایە سەرجەم ئەو زانیاریانەی بەدرۆ خستەوە و رایگەیاند “هێزەکانی سوریای دیموکرات بەگوێرەی بنەماکانی مافی مرۆڤ مامەلەیان لەگەل کردوون و ئەو سیناریۆیە بۆ شێواندنی ناوبانگی ئەوانە.”
رامی عەبدولرحمان  بۆ سکای نیوز راشیگەیاند “توركیا و قەتەر لە پشتی درووست بوونی داعش بوون و ئەو زانیاریەی بە تەواوەتی و بە بەڵگەوە داوە بە وڵاتانی ئەورپی، لە ئێستاشدا بە تێكشانی داعش ئەوان تووشی نیگەرانی بوونە”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.