ستاندەر
رامی عەبدالرحمان بەرێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند “دوای ئازادكردنی باغۆز ولاتانی توركیا و قەتەر بە تەواوەتی هاتونەتە سەر خەت تا وێنای شەرڤانان لە شەری باغۆز بە شێواوی نیشان بدەن” ئەو لێدوانەی رامی عبدالرحمان دوای ئەوە دێت کە لەلایەن بەشێک لە میدیاکانی تورکیا و قەتەر و ئیخوان مسلیمین بڵاوکرایتەوە کە شەرڤانان سێ هەزار کەسیان لە باغۆز لە شوێنێک گەمارۆ داوە و دواتر فرۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی کردون و هەموویان کوژراون. بەرێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ کە بەهێزترین رێکخراوی چاودێری دۆخی سوریایە سەرجەم ئەو زانیاریانەی بەدرۆ خستەوە و رایگەیاند “هێزەکانی سوریای دیموکرات بەگوێرەی بنەماکانی مافی مرۆڤ مامەلەیان لەگەل کردوون و ئەو سیناریۆیە بۆ شێواندنی ناوبانگی ئەوانە.”
رامی عەبدولرحمان بۆ سکای نیوز راشیگەیاند “توركیا و قەتەر لە پشتی درووست بوونی داعش بوون و ئەو زانیاریەی بە تەواوەتی و بە بەڵگەوە داوە بە وڵاتانی ئەورپی، لە ئێستاشدا بە تێكشانی داعش ئەوان تووشی نیگەرانی بوونە”