پەرلەمانتارێكی گۆڕان ستایشی عادل عەبدولمەهدی دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 219 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان، ستایشی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات، بەوەی كەپێش سەفەرەكەی بۆ میسر داوای لێبوردنی لەخەڵكی عێراق بەگشتی و وە خەڵكی موسڵ بەتایبەت كرد.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاكسیۆنی  گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەوە هەنگاوێكی جوانە لەلایەن یەكێك لەسیاسیە گەورەكانی عێراقەوە كە لەساڵی 2003 وەلەلایەن هیچ سیاسیەكەوە هەنگاوی وانەنراوە.

ئەوپەرلەمانتارەی فراكسیۆنی گۆڕان داواشیكرد، كەبەرپرسانی دیكەش لەپۆستە باڵاكانی عێراق هەنگاوی لەو جۆرە بنێن تا زیاتر متمانەی خەڵك و شەقام بەدەست بێنن.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێش سەفەركردنی بۆ میسر داوای لێبوردنی لەهاوڵاتیانكرد و ڕایگەیاند، هەست بەشەرمەزاری دەكات كەلەم بارودۆخەدا كەوڵات لەماتەم و پرسەدایە سەفەر دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.