ستاندەر
پۆستی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەیەكێكە لەو پۆستانە كێشەكانی بۆ گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەکێتی دروستکردووە،بەپێی زانیارییەكان یەكێتی داوای پۆستی وەزارەتی ناوخۆیان كردووە، بەڵام پارتی ئەوەی رەتكردووەتەوەو لەبەرانبەریشدا، یەکێتی رایانگەیاندووە، كە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بەرانبەر پۆستی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمەو دەبێت ئەو پۆستە بدرێت بەیەكێتی.
بەپیی زانیارییەکان، ئەو داواكارییەی یەكێتی، پەیوەندی بەخواستی لاهور شێخ جەنگی، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حیزبەو بەرپرسی ئاژانسی پاراستنو زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستان هەیە، كە چاوی لەوەیە پۆستی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم وەربگرێت.
بەپیی زانیارییەکانی ستاندەر،پارتی و بە تایبەتیش بارزانی بەوە ڕازینابن کەسێکی دەرەوەی بنەماڵەی بارزانی ئەو پۆستە وەربگرێت ،ستاندەر ئەوەشی زانیووە کە پارتی یەکیک لە کوڕەکانی بارزانی بۆ ئەم پۆستە کاندید دەکات.