ستاندەر
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری پەیسەر پرێس، لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمەوە دەستی كەوتووە وەزارەتی دارایی گفتوگۆی لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتیەكان و ئەنجومەنی نەوت و غازی هەرێم دەستپێكردووە بۆ ئەوەی بڕێكی زۆرتر لەپارەی نەوتی فرۆشراو بهێندرێتەوە بۆ هەرێم.
بهپێی زانیارییهكان بهو داهاته، وهزارهتی دارایی دهیهوێت، لەكۆتایی مانگی سێ تا ناوەراستی مانگی چوار موچەی مانگی 1 و 2 دابەش بكات.
ههروهها لەكۆتایی مانگی چوار تا ناوەراستی مانگی پێنج موچەی مانگەكانی 3 و 4 دابەش بكات و لەكۆتایی مانگی پێنجیش موچەی مانگی پێنج دابەش بكات بەوەش دابەشكردنی موچە ئاسایی دەبێتهوه.
سەرچاوەكە دەڵێت، ئەگەر وەزارەتی سامانەسروشتیەكان یارمەتیدەربێت دەكرێت ئەو پلانە جێبەجێ بكرێت چونكە لەئێستادا نزیكەی 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات كە ئەگەر هەر بەرمیلێك بە 50 دۆلار بفرۆشرێت ئەوە دەكاتە 600 ملیۆن دۆلار و بەدیناری عێراقیش 720 ملیار دینار و لەو بڕەش مانگانە تەنها 378 ملیار دینار دەهێندرێتەوە و ئەوەی تر ناهێندرێتەوە.