حكومه‌تی‌ عیراق سزای‌ كۆڕه‌ك تلیکۆم ده‌دات

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

ستاندەر

به‌بڕیاری‌ حكومه‌تی‌ عیراق له‌مڕۆوه‌ سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیی له‌عیراق، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆڕه‌ك ڕاگیرا، وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ماوه‌ی‌ ڕاگرتنه‌كه‌ ئاشكراده‌كات و وته‌بێژی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت:”هۆكاره‌كه‌ی‌ نازانین”.

ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕاگه‌یاند، “به‌بڕیاری‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ عیراق له‌مڕۆوه‌ سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له‌عیراق، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆڕه‌ك ڕاگیراوه‌، تائێستاش هۆكاری‌ ڕاگرتنه‌كه‌ی‌ نه‌زانراوه‌”.

وتیشی‌:”ئێستا به‌شداربوانی كۆمپانیای كۆڕه‌ك ناتوانن په‌یوه‌ندی به‌تۆڕه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌عیراقه‌وه‌ بكه‌ن”.

سه‌باره‌ت به‌ماوه‌ی‌ ڕاگرتنه‌كه‌ش وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن وتی‌:”ڕاگرتنه‌كه‌ له‌مڕۆوه‌ خراوه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ڕۆژیش به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی‌ نازانین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.